كانونی دووه‌م 21, 2020 6:10 AIM:

بارتۆمیۆ :لەئێستەوە خەمی ئەو ساتە دەخۆم کەمێسی واز لەیاریکردن دەهێنێت

 

بەبۆنەی 120 ساڵەی دامەزراندنی یانەی بارسێلۆنا جۆسێپ ماریا بارتۆمیۆ سەرۆکی یانەکە بەشداری کرد لەبەرنامەی( ئێلـ سوپلیمێنت) لەڕادیۆی کەتەلۆنیا لەسەر کۆمەڵێک بابەتی گرنگی پەیوەست بەیانەکەی قسەی کرد .

لەسەر‏ەتای ووتەکانیدا بارتۆمیۆ قسەی لەسەر داهاتووی ڤاڵڤێردی ڕاهێنەری یانەکە کرد و ڕایگەیاند “ڤاڵڤێردی بۆندی هەیە لەگەڵ یانەکەمان تاوەکو ساڵی 2021 ،بەڵام بەهاری داهاتوودا لەبەندێکی گرێبەستەکەی هاتووە کەدەتوانێت بۆندەکەی درێژ بکرێتەوە یان دووربخرێتەوە.

بارتۆمیۆ باسی لەپۆستی سەرۆکایەتی یانەی بارسێلۆنا کرد و ڕایگەیاند ” سەرۆکایەتی یانەی بارسێلۆنا کارێکی یەکجار زەحمەتە هیچ بژاردەیەکی دیکەت نییە جگە لەبردنەوە ، پێویستە لەسەر سەرجەم ناسناوەکان ببەیتەوە ،ئەگەرنا تۆ وەرزێکی سەرکەوتووت بەڕێنەکردووە “.

سەرۆکی یانەی بارسێلۆنا لەدرێژەی قسەکانیدا باسی لەلیۆنێل مێسی ئەفسانەی یانەکە کرد و گووتی ” پێش ئەوەی مێسی بڕیاری وازهێنان بدات لەیاریکردن ئێمە کێشەمان بۆ دروست نابێت چونکە زیاتر لەجارێک بۆندی یاریزانەکەمان نوێکردۆتەوە “.

بارتۆمیۆ “مێسی باشترین یاریزانی مێژووی تۆپی پێیە”.

“ئەمەوێ گرێبەستێکی تازە لەگەڵ مێسی ئیمزا بکەم ، هەرچەندە لیۆ گرێبەستێکی درێژخایەنی هەیە لەگەڵ یانەکەمان ، چەند جارێک قسەمان لەسەر ئەو بابەتە کردووە ،مێسی لەیانەکەمان دڵخۆشە ،هیچ گومانێکم نییە لەوەی مێسی لەبارسێلۆنا بڕیاری وازهێنان لەیاریکردن دەدات “.

“لەئێستەوە خەمی ئەو کاتە دەخۆم کەمێسی بڕیاری وازهێنان دەدات لەیاریکردن”.

 

Share on facebook
Facebook
Share on skype
Skype
Share on twitter
Twitter
Share on linkedin
LinkedIn
Share on email
Email
Share on print
Print
Share on telegram
Telegram

هه‌واڵی هاوشێوه‌

error: بابه‌ته‌كانی ئه‌م وێبسایته‌ پارێزراوه‌

ئۆفه‌ری فاست لینك بێ سنوور - پاکێجی بوگاتی پلەس

له‌كاتی پڕکردنەوەی باڵانس به‌ پاكێجی (69000) دینار ئه‌نته‌رنێتی بێ سنوور به‌ده‌ست بێنه‌، (به‌پێ یاسای به‌كارهێنان) بۆ هه‌ردوو خزمه‌تگوزاری (سمارت فۆن) و خزمه‌تگوزاری (MiFi)، وه‌هه‌روه‌ها (Viber & WhatsApp) به‌خۆراییه بۆ خزمه‌تگوزاری سمارت فۆن‌.