كانونی دووه‌م 22, 2020 2:44 AIM:

بارسێلۆنا ئارامی بەرامبەر ئەستێرەیەکی یانەکەی نەما، تەواو بریاریداوە بیفرۆشێت

 

 


سەرچاوە هەواڵییەکانی بەڕیتانیا دوای هەڵگرتنی سزاکەی سەر یانەی چێڵسی لەبارەی سڕکردنی لەگواستنەوەی یاریزان بۆ ڕیزی یانەکە لەمێرکاتۆی داهاتوو ،یانەکە دەستیکردووە بەجوڵە و چاوی لەگواستنەوەی ئەستێرەیەکی یانەی بارسێلۆنای ئیسپانییە .

پێگەی (دەیلی ستار)ـی بەڕیتانی ئاشکرایکردووە کە بەرپرسانی یانەی چێڵسی بەنهێنی لەگەڵ بەڕێوەبەری کارەکانی عوسمان دێمبێلی کۆبونەتەوە و لەسەر هەموو شتێک پێکهاتوون و تەنها ڕەزامەندی یانە کەتەلۆنیەکە ماوە .

(دەیلی ستار) بڵاویکردۆتەوە کە موسا سیسۆکۆ پێشتر لەگەڵ بەرپرسانی یانەی پاریس سانجێرمان و مانچێستەر سیتی قسەی کردووە بۆ گواستنەوەی دێمبێلی بۆ ڕیزی یەکێک لەو دوو یانەیە بەڵام ئەو دوو یانەیە ئامادە نین زیاتر لە 95 ملیۆن یۆرۆ بەهێرشبەرە فەڕەنسیەکە بدەن .

ئەو پێگەیە باس لەوەشدەکات کە چاوەڕێ دەکرێت بەرپرسانی یانە کەتەلۆنیەکە بەم داوایەی یانەی چێڵسی ڕازی بن بەهۆی بەردەوامی پێکانەکانی دێمبێلی و دابڕانی لەیارییەکانی یانەکەی .

Share on facebook
Facebook
Share on skype
Skype
Share on twitter
Twitter
Share on linkedin
LinkedIn
Share on email
Email
Share on print
Print
Share on telegram
Telegram

هه‌واڵی هاوشێوه‌

error: بابه‌ته‌كانی ئه‌م وێبسایته‌ پارێزراوه‌

ئۆفه‌ری فاست لینك بێ سنوور - پاکێجی بوگاتی پلەس

له‌كاتی پڕکردنەوەی باڵانس به‌ پاكێجی (69000) دینار ئه‌نته‌رنێتی بێ سنوور به‌ده‌ست بێنه‌، (به‌پێ یاسای به‌كارهێنان) بۆ هه‌ردوو خزمه‌تگوزاری (سمارت فۆن) و خزمه‌تگوزاری (MiFi)، وه‌هه‌روه‌ها (Viber & WhatsApp) به‌خۆراییه بۆ خزمه‌تگوزاری سمارت فۆن‌.