كانونی دووه‌م 22, 2020 2:57 AIM:

ئەم وەرزە پێکان بۆتە بەڵا بۆ ریال مەدرید

 

سەرچاوە هەواڵییەکانی ئیسپانیا ڕاپۆرتێکیان بڵاوکردۆتەوە تێیدا باسی ژمارەی پێکانەکانی یانەکە دەکەن لەماوەی چوار مانگی ڕابردوودا .

لەدواین پێشهاتدا هەرسێ ئەستێرەی یانەکە هازارد و بەیڵ و مارسیلۆ ناویان چووە نێو لیستی یاریزانە پێکراوەکان ،چاوەڕێ دەکرێت لەیاری کلاسیکۆ بەشداری نەکەن بەهۆی پێکانەوە کەبڕیار وایە 18 ـی ئەم مانگە بەڕێوەبچێت .


ڕۆژنامەی(ماڕکا)ئاشکرایکردووە کە لەماوەی 4 مانگی ڕابردوو 29 جار پێکان زیدانی ڕاهێنەری لەتوانای 16 یاریزانی بێبەش کردووە.

(ماڕکا)ئەوەشی بڵاوکردۆتەوە کە بەدرێژایی وەرزی ڕابردوو 23 یاریزانی یانەکە تووشی 50 پێکان بوون ،ئەگەر ئەم وەرزە ژمارەی پێکانەکان بەم شێوەیە درێژه بکێشێت ڕەنگە ڕێژەی پێکانی یاریزانانی یانەکە لەوەرزی ڕابردوو زیاتر بێت.

ئەو ڕۆژنامەیە باسی لەوەشکردووە کە ئەو یاریزانانەی کە ئەم وەرزە تووشی پێکان نەبوونە بریتین لە ئادریۆزۆلا و بێنزیما و ڕامۆس و کارفاخاڵ و ڤاڕان و کاسێمیرۆ و ماریانۆ دیاز و ڤینیسیۆس جۆنیۆر .

ئەو ڕێژە پێکانەی تووشی ڕیال مەدرید بووە زۆر زیاترە لەهی یانەی ئاتلێتیکۆ مدرید و بارسێلۆنا ، کە ئەم وەرزە 8 یاریزانی ئاتلێتیکۆ تووشی 12 پێکان بوونە ، 15 یاریزانی بارسا 22 پێکانیان تووش هاتووە.

Share on facebook
Facebook
Share on skype
Skype
Share on twitter
Twitter
Share on linkedin
LinkedIn
Share on email
Email
Share on print
Print
Share on telegram
Telegram

هه‌واڵی هاوشێوه‌

error: بابه‌ته‌كانی ئه‌م وێبسایته‌ پارێزراوه‌

ئۆفه‌ری فاست لینك بێ سنوور - پاکێجی بوگاتی پلەس

له‌كاتی پڕکردنەوەی باڵانس به‌ پاكێجی (69000) دینار ئه‌نته‌رنێتی بێ سنوور به‌ده‌ست بێنه‌، (به‌پێ یاسای به‌كارهێنان) بۆ هه‌ردوو خزمه‌تگوزاری (سمارت فۆن) و خزمه‌تگوزاری (MiFi)، وه‌هه‌روه‌ها (Viber & WhatsApp) به‌خۆراییه بۆ خزمه‌تگوزاری سمارت فۆن‌.