جۆرجینیا بە نامەیەکی سۆزداری پاڵپشتی لە کریستیانۆ رۆناڵدۆ کرد


جۆرجینا رۆدریگز دەستگیرانی کریستیانۆ رۆناڵدۆ پاڵپشتی لە یاریزانە پۆرتوگالییەکە دەکات و نامەیەکی سۆزداری بۆ دەنێرێت.

ناردنی ئەم نامەیە دوای بەدەستنەھێنانی خەڵاتی باشترین یاریزان ھات کە بۆ لیۆنێل مێسی ئارجێنتینایی بوو.


جۆرجینا لە ئەکاونتی تایبەت بە خۆی لە ئینیستیگرام نووسیوویەیی” مەھێڵە کەس راتبگرێت، تۆ پاڵەوانی و خاوەن خولی نەتەوەکانی ئەوروپای لەگەڵ ھەڵبژاردەکەت، ھەورەھا لەگەڵ یانەکەت خول و جامی ئیتاڵیات بردۆتەوە و باشترینی ئیتاڵیاشی”.

جۆرجینای 25 ساڵان زیاتر دەڵێت” تەنھا خەڵاتەکان و سەردێرە سەرنج راکێشەکان باست ناکەن، بەڵکو ئەوەی باست دەکات خۆت و دەستکەوتەکانتە، سورربوونت لەسەر بەردەوامبوون لەسەر ئاستی باش باست دەکەن، تۆ خاوەن ھەوادارێکی زۆری لە ھەموو جیھان”.

جۆرجینا لە کۆتایدا دەڵێت” تۆ لە رکابەرییەکان ناترسێیت، تۆ پشووەکانی خۆت کردۆتە قوربانی بەمەبەستی دەرکەوتنت بە ناوازەترین شێوە، خۆشم دەوێی”.

کریستیانۆ لە مێژووی خۆیدا پێنج جار خەڵاتی بالۆن دۆری بردۆتەوە، ھاوکات ئەمسال وەک باشترین یاریزان و گۆڵکار لە ئیتاڵیا دەستنیشانکرای”.

Share on facebook
Facebook
Share on skype
Skype
Share on twitter
Twitter
Share on linkedin
LinkedIn
Share on email
Email
Share on print
Print
Share on telegram
Telegram

هه‌واڵی هاوشێوه‌

error: بابه‌ته‌كانی ئه‌م وێبسایته‌ پارێزراوه‌

ئۆفه‌ری فاست لینك بێ سنوور - پاكێجی فێراری پلەس

له‌كاتی پڕکردنەوەی باڵانس به‌ پاكێجی (69000) دینار ئه‌نته‌رنێتی بێ سنوور به‌ده‌ست بێنه‌، (به‌پێ یاسای به‌كارهێنان) بۆ هه‌ردوو خزمه‌تگوزاری (سمارت فۆن) و خزمه‌تگوزاری (MiFi)، وه‌هه‌روه‌ها (Viber & WhatsApp) به‌خۆراییه بۆ خزمه‌تگوزاری سمارت فۆن‌.