مێسی باشترین 14 رووداو له‌ ژیانی وه‌رزشی دیاریی ده‌كات !

 

 

لەنوێترین دەرکەوتنیدا لیۆنێل مێسی ئارجێنتینایی و ئەستێرەی یانەی بارسێلۆنا 14 لە گرنگترین ڕووداوەکانی ژیانی وەرزشی خۆیدا دیاریدەکات.

1. یەکەم یاری خۆی بەدرێسی بارسێلۆنا بەرامبەر ئیسپانیۆل 16 ـی ئۆکتۆبەری 2004 ‏

” وەک یاریزانی یەدەگ بەشداریم کرد دژی ڕکابەرێکی ناوەخۆیی ، زۆر قەلەق بووم بەڵام ساتێکی گرنگی ژیانم بوو چونکە یەکەم یاری من بوو “.

“فڕانک ڕیکارد و یاریزانەکان متمانەیان پێدام و ورەیان بەرزکردمەوە لەڕاهێنانەکان ئەمەش وایکرد ئامادەییم تێدابێ بۆ بەشداریکردن “.

2. یەکەم گۆڵی بەدرێسی بارسا 1ـی 5 ـی 2005 ‏

” یەکەم گۆڵم زۆر دڵخۆشیکردم تایبەتە بەلامەوە کە لەناو یاریگەی (کامپ نۆ )بوو ، دڵەڕاوکێیم هەبوو بەڵام هەستم کرد کە ئەوە هەلی منە بۆ گۆڵ کردن”.

“هەموو شتێک بەخێرایی تێپەڕی ،ڕۆناڵدینهۆ تۆپەکەی بۆناردمە دوای بەرگریکارەکان منیش لەسەر سەری گۆڵچی تۆپەکەم بەرزکردەوە و کردمە گۆڵ، ئەو گۆڵە هەرگیز لەیاد ناکەم ،ئەو ساتەش کە ڕۆناڵدینهۆ و هاوڕێکانم ئاهەنگیان لەگەڵم گێڕا”.

3. ‏ یەکەم مۆندیال لەگەڵ 16 ـی 6 ـی 2006
“وێڕای ئەوەی یەکەم دەرکەوتنم بوو بەڵام پێشتر چەند یاریەکی دۆستانەم ئەنجامدابوو هەستم بەدڵەڕاوکێ ناکرد ،ئەوەی دڵخۆشیکردم تۆمارکردنی گۆڵی شەشەمی ئارجێنتینا بوو لەدوا ساتەکانی یاری دژی سێڕبیا”.

‏4. هاتریک لەیاری کلاسیکۆ 10 ـی 3ـی 2007

“هەستێکی یەکجار خۆشبوو کەتوانیم هاتریکک لەڕیال مەدرید تۆمار بکەم لەیاری کلاسیکۆ ، بێگومان کلاسیکۆ یارییەکی گرنگە لەجیهان بینەری زۆری هەیە ، بۆیە دڵخۆشیم پێوانە ناکرێ “.

5. ‏گۆڵێک لەسەر شێوازی مارادۆنا 18 ـی ئەپڕەیلی 2007 .

“گۆڵەکەم بەرامبەر خیتافی زۆر گرنگ بوو ، بۆشاییم دۆزیەوە لەنێوان یاریزانەکان و بڕیارم دا دەستبکەم بەبڕینی سەرجەمیان ، بیرم لای ئەوە نەبوو کە گۆڵ تۆمار بکەم ، هەموو پلانم دۆزینەوەی بۆشایی بوو لەناکاو گەیشتمە گۆڵەکە و گۆڵم تۆمارکرد”.

 

‏6. ئۆڵۆمپیادی 23 ـی 8 ـی2008

“بردنەوەی مەدالیای ئۆڵۆمپیاد گرنگیەکی تایبەتی هەیە لام ، 3 بە0 لەبڕازیلمان بردەوە لەنیوەی کۆتایی ، هەروەها بەربەستی هۆڵەندا و نەیجیریامان تێپەڕاند ، بەلای منەوە ئەوە دەسکەوتێکی گرنگی ژیانم بوو “.

 

7. گۆڕینی شوێنی یاریکردن 2ـی 5 ـی 2009

“شەوێکی زۆر تایبەت بوو ، لەهەمان کاتدا لەشوێنێکی نوێ یاریم ئەکرد ، وەک هێرشبەری وەهمی لەپلانەکانی پیپ گواردیۆلا ، بەو جۆرە زیاتر ئازادیم پێبەخشرا”.

“قسەی لەگەڵ ئێمەکرد بەر لەیارییەکە و پلانی یاریکردنی پێ گووتین ، توانیمان سەرجەم پلانەکانی وەک خۆی جێبەجێ بکەین و 6 گۆڵ تۆمار بکەین لەڕیال مەدرید ، ئەو کەیفخۆشیە پێوانەناکرێ “.

‏8. یاری کۆتایی چامپیۆنزلیگ 27 ـی 5 ـی 2009

“هەرگیز بیرم لەوە نەکردبوویەوە کە من دەتوانم بەلێدانی سەر گۆڵ تۆمار بکەم بەبوونی ڕیۆ فێردیناند لەنزیکم و ڤاندێر سار لەناو گۆڵ ، زۆر سەیر بوو چاڤێ تۆپەکەی نارد منیش بەرز بوومەوە و گۆڵم تۆمارکرد”.

‏9. پێنج گۆڵ دژی بایر لیڤەرکۆزن 7ـی 3ـی 2012

“شەوێکی جادوویی بوو ،زۆر دڵخۆشبووم بەوەی توانیبووم ژمارەیەک گۆڵ تۆماربکەم ،بەڵام هەرگیز بیرم لەوە نەکردبویەوە کە ببمە یەکەم یاریزان لە چامپیۆنزلیگ پێنج گۆڵ تۆمار بکەم ، ئەوەی گرنگتر بوو بردنەوەی یانەکەم بوو “.

‏10. گۆڵێک دوای چەند ساڵێک چاوەڕوانی 15 ـی 6 ـی 2014

“8 ساڵ چاوەڕێ بووم تاوەکو توانیم دووەم گۆڵی خۆم لەمۆندیال تۆماربکەم ،ئاواتمان ئەوەبوو کە ئاستێکی بەرز پێشکەش بکەین ،توانیم دژی بۆسنە دووەم گۆڵی خۆم لەجامی جیهانی تۆمار بکەم “.

“ئاستێکی بەرزمان پێشکەش کرد لە بڕازیل ، ئەنجامەکانمان زۆر باشبوون ، جامی جیهانی خەونی هەموو ئارجێنتینیێکە ، منیش خەون بەوە دەبینم ناسناوی مۆندیال ببمەوە “.

‌‏11. تێپەڕاندنی ڕیکۆردی زارا 22ـی 9 ـی 2014

“ساتێکی خەیاڵی بوو کاتێک توانیم ببمە تاکە یاریزان زۆرترین گۆڵ لەلالیگا تۆماربکەم ، لەکاتێکدا ژمارەیەک ئەستێرەی بەناوبانگ لەوخولەدا یارییان کردووە “.

‏12. بڕینی بواتینگ 6 ـی 5 ـی 2015

“لە بواتینگ نزیک بوومەوە ئامانجم بوو بیبڕم و گۆڵ تۆماربکەم ، دڵخۆشبووم لەیاریەکی ئاوا گرنگدا توانیم گۆڵ تۆماربکەم، دوای یارییەکە سەیری ڤیدیۆی گۆڵەکەم کردەوە و بینیم ئێمە یاریێکی جوانمان پێشەکەش کردووە “.

‏13. بردنەوەی 5 ناسناوی چامپیۆنزلیگ بۆ بارسێلۆنا 6ـی 6 ـی 2015

“بردنەوەی چامپیۆنزلیگ هەستێکی خۆشی پێدام ئەو کاتە هەرگیز لەیاد ناکەم، یەکێک بوو لەخۆشترین ساڵەکانی ژیانم”.

‏14. 23 ـی 4 ـی 2017

“کاتێک هەستم کرد ئەلبا تۆپەکەم پێدەدات ، چوومە شوێنێکی گونجاو ، ئێمە تێگەیشتنمان هەیە لەنێوانماندا ، ئەویش هەلی زۆری بۆ ڕەخساندووم ، ئینریکی پێی گووتم تۆ باشترینی مێژووی ئەو بردنەوەیە وایلێکردین متمانەی زیاتر بەخۆمان بکەین و ئەنجامی شایستە بەدەست بهێنین لەو وەرزەدا “.

Share on facebook
Facebook
Share on skype
Skype
Share on twitter
Twitter
Share on linkedin
LinkedIn
Share on email
Email
Share on print
Print
Share on telegram
Telegram

هه‌واڵی هاوشێوه‌

error: بابه‌ته‌كانی ئه‌م وێبسایته‌ پارێزراوه‌

ئۆفه‌ری فاست لینك بێ سنوور - پاكێجی فێراری پلەس

له‌كاتی پڕکردنەوەی باڵانس به‌ پاكێجی (69000) دینار ئه‌نته‌رنێتی بێ سنوور به‌ده‌ست بێنه‌، (به‌پێ یاسای به‌كارهێنان) بۆ هه‌ردوو خزمه‌تگوزاری (سمارت فۆن) و خزمه‌تگوزاری (MiFi)، وه‌هه‌روه‌ها (Viber & WhatsApp) به‌خۆراییه بۆ خزمه‌تگوزاری سمارت فۆن‌.