نوێترین لێدوانی رۆناڵدۆ دوای باڵۆندۆری شەشەمی مێسی

کریستیانۆ رۆناڵدۆی پۆرتوگالی هەڕەشە لە مێسی دەکات وئاشکرای دەکات کە رکابەری نێوانیان ئێستا دەستی پێکردووە.

بەهۆی سەرقاڵبوونی بەئاهەنگی دابەشکردنی خەڵاتی باشترینەکانی وەرزی رابردوی کالچیۆ،کریستیانۆ نەیتوانی لە ئاهەنگی خەڵاتی تۆپی زێڕینی تایبەت بە گۆڤاری فرانس فوتبۆڵ بەشداری بکات.

لەم ئاھەنگەد، لەبارەی خەڵاتی بالۆن دۆر رۆژنامەنوسێک پرسیارێک ئاراستەی کریستیانۆ کرد دەربارەی بەردەوامبوونی رکابەری نێوان ئەو و مێسی و بردنەوەی شەشەم خەڵات لەلایەن ئەو یاریزانە، رۆناڵدۆ گووتی” رکابەری نێوان من و مێسی بەردەوامە و کۆتایی نەهاتووە، بەپێچەوانەوە بەڵکو ئێستا دەستمان پێکردووە”.

ئەم لێدوانەی کریس ئەوە دەگەینێت کە ئەو دەیەوێت جارێکیتر تۆپی زێڕین دەستەبەر بکات و ھاوتای ژمارەکانی مێسی بکاتەوە.

کریستیانۆ لە ئاھەنگی دابەشکردنی خەڵاتی باشترینەکانی ئیتاڵیا بە باشترین هێرشبەر و باشترین یاریزانی وەرزی رابردوی خولی سێریا ئەی دەستنیشانکرا.

Share on facebook
Facebook
Share on skype
Skype
Share on twitter
Twitter
Share on linkedin
LinkedIn
Share on email
Email
Share on print
Print
Share on telegram
Telegram

هه‌واڵی هاوشێوه‌

error: بابه‌ته‌كانی ئه‌م وێبسایته‌ پارێزراوه‌

ئۆفه‌ری فاست لینك بێ سنوور - پاكێجی فێراری پلەس

له‌كاتی پڕکردنەوەی باڵانس به‌ پاكێجی (69000) دینار ئه‌نته‌رنێتی بێ سنوور به‌ده‌ست بێنه‌، (به‌پێ یاسای به‌كارهێنان) بۆ هه‌ردوو خزمه‌تگوزاری (سمارت فۆن) و خزمه‌تگوزاری (MiFi)، وه‌هه‌روه‌ها (Viber & WhatsApp) به‌خۆراییه بۆ خزمه‌تگوزاری سمارت فۆن‌.