ته‌مموز 1, 2020 1:29 PM

تەواو: ریال مەدرید شوێنگرەوەی رامۆسی دیاریکرد

– ]
راپۆرتە رۆژنامەوانییەکانی ئیتاڵیا ئاشکرای دەکەن کە بەرپرسانی یانەی ریال مەدرید ئامادەکاری دەکەن بۆ ئەوەی بۆندێک بۆ گواستنەوەی کالیدۆ کۆلیبالی یاریزانی ھێلی بەرگری یانەی ناپۆلی ئیتاڵی ئامادە بکەن.

رۆژنامەی ئاسی ئیسپانی بە پشت بەستن بە ھەواڵێکی پێگەی کالچیۆ مێرکاتۆی ئیتاڵی ئاماژەی بەوە دا، کە یانەی ریال مەدرید کۆلیبالی بەباشترین شوێنگرەوە بۆ سێرجیۆ رامۆس دادەنێت، بەتایبەتی کە رامۆس تەمەنی گەیشتۆتە 33 ساڵ وھاوکات لەساڵی 2021 کۆتایی بە بۆندەکەی دێت.

لە لێدوانێکی پێشتریشدا، سەرۆکی یانەی ناپۆلی ئۆریلۆ دی لۆرێنتس گووتبووی، کە ئەو کۆلیبالی خۆش دەوێت بۆیە بۆندێکی بەبری 105 ملیۆن رەتکردبۆوە، بەڵام ئەوەشی گووت، ھەر کاتێک گوونجا بوو ئێمە دەیفرۆشین.

ئەمەو کۆلیبالی جگە لە ریال مەدرید لەلایەن بارسێلۆنای رکابەری چاودێری دەکرێت.

Share on facebook
Facebook
Share on skype
Skype
Share on twitter
Twitter
Share on linkedin
LinkedIn
Share on email
Email
Share on print
Print
Share on telegram
Telegram

هه‌واڵی هاوشێوه‌

error: بابه‌ته‌كانی ئه‌م وێبسایته‌ پارێزراوه‌

ئۆفه‌ری فاست لینك بێ سنوور - پاكێجی فێراری پلەس

له‌كاتی پڕکردنەوەی باڵانس به‌ پاكێجی (69000) دینار ئه‌نته‌رنێتی بێ سنوور به‌ده‌ست بێنه‌، (به‌پێ یاسای به‌كارهێنان) بۆ هه‌ردوو خزمه‌تگوزاری (سمارت فۆن) و خزمه‌تگوزاری (MiFi)، وه‌هه‌روه‌ها (Viber & WhatsApp) به‌خۆراییه بۆ خزمه‌تگوزاری سمارت فۆن‌.