لێدوانێکی مێسی بارتۆمیۆ دەترسێنێت

جۆسێپ ماریا بارتۆمیۆ سەرۆکی یانەی بارسێلۆنا باسی ئایندەی مێسی دەکات لەگەڵ یانەکە و ھاندەرانی دڵنیا دەکاتەوە لەمانەوەی بۆ چەند ساڵێک لەم یانەیە.

مێسی دوای بردنەوەی شەشەم خەڵاتی تۆپی زێڕین لەلایەن گۆڤاری فڕانس فۆتبۆل لێدوانێکی لەسەر ئایندەی خۆی دا و گووتی” بابەتی وازھێنانم لە یاریکردن نزیک بۆتەوە ولەئێستا تەمەنم خەریکە ببێتە 33 ساڵ، ھەرچەندە من توانام ماوە بۆ ئەوەی ئاستی باشتر پێشکەش بکەم”.

لەبارەی ئەم لێدوانە، بارتۆمیۆ بۆ رۆژنامەی مۆندۆ دیپۆرتیڤۆی ئیسپانی گووتی” قسەی زۆر لەگەڵ مێسی دەکەم، ئەو زۆری ماوە پێشکەشی بکات”.

لەبارەی وازھێنانی سەرۆکی یانە کەتەلۆنییەکە گووتی”ئەوەی مێسی باسی کرد شتێکی سرووشتیە، ئەو ئاماژەی بەوەش کرد کە بارودۆخی باشە و چەند ساڵێک بەردەوام دەبێت، من وای دەبینم بۆ 4 ساڵیتر بەردەوام بێت و خەڵاتی دیکەی تۆپی زێڕین بباتەوە، ھاوکات تا ساڵی 2021 بۆندی ھەیە لەگەڵمان، دوای ئەمەش قسەی تر لەسەر نوێکردنەوەی بۆندەکەی دەکرێت.

ئەمەو مێسی لە مەراسیمی دابەشکردنی خەڵاتی توانی پێش ڤاندایک و کریستیانۆ بکەوێت و بۆ جاری شەشەم خەڵاتەکە بباتەوە

Share on facebook
Facebook
Share on skype
Skype
Share on twitter
Twitter
Share on linkedin
LinkedIn
Share on email
Email
Share on print
Print
Share on telegram
Telegram

هه‌واڵی هاوشێوه‌

error: بابه‌ته‌كانی ئه‌م وێبسایته‌ پارێزراوه‌

ئۆفه‌ری فاست لینك بێ سنوور - پاكێجی فێراری پلەس

له‌كاتی پڕکردنەوەی باڵانس به‌ پاكێجی (69000) دینار ئه‌نته‌رنێتی بێ سنوور به‌ده‌ست بێنه‌، (به‌پێ یاسای به‌كارهێنان) بۆ هه‌ردوو خزمه‌تگوزاری (سمارت فۆن) و خزمه‌تگوزاری (MiFi)، وه‌هه‌روه‌ها (Viber & WhatsApp) به‌خۆراییه بۆ خزمه‌تگوزاری سمارت فۆن‌.