كانونی دووه‌م 22, 2020 2:43 AIM:

کیلینی “ساڵی 2018 باڵۆن دۆر لەڕۆناڵدۆ دزرا

 

لەمیانەی بەشداریکردنی لەئاهەنگی دابەشکردنی خەڵاتی باشترینەکانی خولی ئیتاڵی بۆساڵی 2019 جۆرجیۆ کیلینی بەرگریکاری یانەی یوڤێنتۆس هێرشی توندی کردە سەر پێرێزی سەرۆکی یانەی ڕیال مەدرید .

کیلینی بۆ (سکای سپۆڕت) ڕایگەیاند “یانەی ڕیال مەدرید هۆکار بوو بۆ ئەوەی ساڵی 2018 باڵۆن دۆر نەدرێت بەڕۆناڵدۆ چونکە ئەو ڕیزی یانەکەی جێهێشت “.

جۆرجیۆ باسی لەوەشکرد “بەهەموو پێورێک ساڵی ڕابردوو ڕۆناڵدۆ شایەنی باڵۆن دۆر بوو ،بەڵام یانە مەدریدییەکە دەستی هەبوو لەوەی خەڵاتەکە بدرێتە مۆدریچ لەبری کریستیانۆ”.

کیلینی ئاماژەی بۆ ئەوەشکرد کە “باڵۆن دۆری 2018 لەڕۆناڵدۆ دزرا ،لەگەڵ ڕێزی زۆرم مۆدریچ هیچ شایستەی ئەو خەڵاتە نەبوو ،بەڵام بەرپرسانی ڕیال مەدرید لەڕۆناڵدۆیان و برد دایان بە لوکا مۆدریچ “.

ئەستێرە ئیتاڵیەکە باسی لەوەشکرد “هەندێ کەی دەڵێن گوایە مۆدریچ توانیویەتی ناسناوی چامپیۆنز لیگ بباتەوە ،ڕاستە بەڵام ئەمساڵ ڤاندایک چامپیۆنز لیگی بردەوە کەچی باڵۆن دۆری پێنەدرا ، ساڵی 2018 گریزمان و مباپێ ناسناوی مۆندیالیان بردەوە بەڵام باڵۆن دۆر درا بەمۆدریچ کەهیچ لۆژیکی تێدا نەبوو “.

Share on facebook
Facebook
Share on skype
Skype
Share on twitter
Twitter
Share on linkedin
LinkedIn
Share on email
Email
Share on print
Print
Share on telegram
Telegram

هه‌واڵی هاوشێوه‌

error: بابه‌ته‌كانی ئه‌م وێبسایته‌ پارێزراوه‌

ئۆفه‌ری فاست لینك بێ سنوور - پاکێجی بوگاتی پلەس

له‌كاتی پڕکردنەوەی باڵانس به‌ پاكێجی (69000) دینار ئه‌نته‌رنێتی بێ سنوور به‌ده‌ست بێنه‌، (به‌پێ یاسای به‌كارهێنان) بۆ هه‌ردوو خزمه‌تگوزاری (سمارت فۆن) و خزمه‌تگوزاری (MiFi)، وه‌هه‌روه‌ها (Viber & WhatsApp) به‌خۆراییه بۆ خزمه‌تگوزاری سمارت فۆن‌.