كانونی دووه‌م 22, 2020 2:44 AIM:

مێسی: پێشتر كه‌ رۆناڵدۆ باڵۆندۆری برده‌وه‌ شایسته‌بوو

 

دوای بردنەوەی تۆپی ئاڵتونی شەشەم لەمێژووی خۆیدا ،لیۆنێل مێسی هەڤپەیڤینێکی لەگەڵ پێگەی فرانس فوتبۆڵ ـی فەڕەنسی ئەنجامدا و وەڵامی کۆمەڵێک پرسیاری گرنگی دایەوە .

لەبارەی بەدەستهێنانی تۆپی ئاڵتونی شەشەم لیۆ ڕایگەیاند :.

“من بەپێی گۆڕانکارییەکانی ڕۆژ دەگوزەرێم ، تەنها بیر لەوەدەکەمەوە بەیانی چی ڕوودەدات ،پلانی درێژ خایەنم نییە “.

ـ چەند تۆپی ئاڵتوونی دەبەخشی بۆ ئەوەی تۆپی ئاڵتونی بەدەستبهێنیت ؟

“هیچ شتێک لەژیانی خۆمدا ناگۆڕم ، من هەموو ناسناوەکانم لەگەڵ بارسێلۆنا بەدەستهێناوە ، ئارەزوومە بتوانم لەگەڵ ئارجێنتینا ناسناو ببەمەوە بەڵام ئەوە چارەنووسە و ناتوانین بیگۆڕین “.

‏”من زیاتر هەستەکەم یاری دروستکەر بم نەوەک گۆڵکەر “.

“پێنج ساڵ لەوەو پێش بیرم لەوە کردەوەیانەی بارسێلۆنا جێبهێڵم بەهۆی کۆمەڵێک کێشەی باج لەووڵاتی ئیسپانیا ، تەنها ئەوجارەش ویستم یانەکە جێبهێڵم “.

“زۆر یانە هەن کە ئارەزوو دەکەن یارییان بۆ بکەم ، بەڵام من مانەوە لەبارسێلۆنا ـم هەڵبژاردووە.

‏”بردنەوەی دوو تۆپی ئاڵتونی یان شەش تۆپ هیچ شتێک ناگۆڕێت ،بەلای منەوە گرنگ من بتوانم باشترین پێشکەش بکەم “.

‏”هەموو کەسێک دەنگ بەو یاریزانە دەدات کە خۆشی دەوێت ،دەبێ ڕێز لەبڕیاری تاکەکان بگرین “.

“کاتێک ڕۆناڵدۆ تۆپی ئاڵتونی بردەوە لەساڵانی ڕابردوو هۆکارەکەی ئەوەبوو توانی لەگەڵ یاەکەی کۆمەڵێک ناسناوی گرنگ بباتەوە ،شایەنی ئەو خەڵاتانە بوو کەپێیدرا”.

‏ـ هەستەکەی بەپێدانی خەڵاتەکە بەتۆ واتە کەوتنی کریستیانۆ ڕۆناڵدۆ ؟

“ئێمە دوو وەرزشوانین لەئاستێکی باڵادا ئاساییە حەز بەوە بکەین سەرجەم خەڵاتەکان ببەینەوە ، بەڵام دووپاتی ئەکەمەوە بردنەوەی ناسناوە بەکۆمەڵەکان گرنگترە لە خەڵاتە تاکەکەسییەکان”.

ئایا تۆ باشترین یاریزانی مێژووی ؟

“نازانم کێ باشترین یاریزانی مێژووە ، ئەو بڕیاردانە قوورسە ، لەمێژوو کۆمەڵێک ئەستێرەی جیاواز هەبوونە “

Share on facebook
Facebook
Share on skype
Skype
Share on twitter
Twitter
Share on linkedin
LinkedIn
Share on email
Email
Share on print
Print
Share on telegram
Telegram

هه‌واڵی هاوشێوه‌

error: بابه‌ته‌كانی ئه‌م وێبسایته‌ پارێزراوه‌

ئۆفه‌ری فاست لینك بێ سنوور - پاکێجی بوگاتی پلەس

له‌كاتی پڕکردنەوەی باڵانس به‌ پاكێجی (69000) دینار ئه‌نته‌رنێتی بێ سنوور به‌ده‌ست بێنه‌، (به‌پێ یاسای به‌كارهێنان) بۆ هه‌ردوو خزمه‌تگوزاری (سمارت فۆن) و خزمه‌تگوزاری (MiFi)، وه‌هه‌روه‌ها (Viber & WhatsApp) به‌خۆراییه بۆ خزمه‌تگوزاری سمارت فۆن‌.