كانونی یه‌كه‌م 12, 2019 10:23 PM

ئەو ساڵانەی دوور لە پێشبینیەکان باڵۆندۆر دابەش کرا

وا چاوەروان دەکرێت ئەمشەو براوە خەڵاتی تۆپی زێڕین (بالۆن دۆر ) بۆ ساڵی 2019 ئاشکرا بکرێت .

لەچەند ساڵی رابردووش، خەڵاتی باشترین یاریزان کە لەلایەن گۆڤاری فڕانس فۆتول پێشکەش دەکرا بوە مایە نیگەرانی و مشتومڕی زۆر بەھۆی دەستنیشان کردنی چەند یاریزانێک وا بۆی دەچوون کە شایەنی ئەم خەڵاتە نین و یاریزانی تر شایەن تر بوەن بەپێی ئەو ئاستانەی کە پێشکەشیان دەکرد، لەم راپۆرتەدا ئاشنای 8 یاریزانانی لەم جۆرە ببن.

ماتیاس زامری ئەڵمانی 1996


زامر دوایین یاریزانی ئەڵمانی بوو کە لە ناوەڕاست یاری دەکرد بوە خاوەن ئەم خەڵاتە، لەکاتێدا لەسەردەمی ئەو چەندان یاریزانی بەھرەمەند بوونیان ھەبوو.

لویس فیگۆی پۆرتوگالی 2000

گۆڤاری فڕانس فوتبۆل مشتومڕی زۆر دروست کرد بەھۆی دەستنیشانکردنی لویس فیگۆ لەبری زێنەدین زێدان، کە لەم ساڵەدا لەگەڵ ھەڵبژاردەکەی یۆرۆی لەگەڵ فرەنسا دەستەبەر کرد.

مایکڵ ئۆوێنی ئینگلیزی 2001


ئۆوێن دوایین یاریزانی ئینگلیزی بوو ئەم خەڵاتە دەباتەوە، کە لەساڵی ناوبراو جامی یەکێتی ئینگڵتەرا و جامی یەکێتی ئەوروپای لەگەڵ لیڤەرپوول بردەوە، کەلە ئێستادا ئەم جۆرە دەستکەوتانە بەس نین بۆ بردنەوەی ئەم خەڵاتە.

باڤیل نیدڤیدی چیکی 2003


لە ساڵی ناوبراو 42 گۆڵی تۆمار کردو 26 ھەلی یەکلاکەرەوەی درووست کرد، کەچی ناوی تێری ھێنری ھەڵنبەژێردرا کە لەم ساڵە ئاستێکی نموونەیی لەگەڵ یانەکەی پێشکەش کرد.

فابیۆ کاناڤارۆی ئیتاڵی 2006


کاناڤارۆ دوایین یاریزانی ھێلی بەرگری بوو ئە خەڵاتەی بردۆتەوە، بردنەوەی ئەم خەڵاتە بووە جێگەی رەخنەی چاودێران، چونکە وایان دەبینی زێدانی فرەنسی و بۆفۆنی گۆڵپارێزی ئیتاڵی شایستەتر بوون.

لیۆنێل مێسی ئەرجێنتینایی 2010


دەستەبەرکردنی ئەم خەڵاتە لەلایەن مێسی بووە جێگەی رەخنەیەکی زۆری چاودێران، چونکە لەم ساڵەدا، ویسلی شنایدەری ھۆڵەندی و یاریزانی ئەو کاتی ئینتەر میلان و ئەندرێس ئینێستای ئیسپانی بە شایستەتر دەزانن.

کریستیانۆ رۆناڵدۆی پۆرتوگالی 2013


ھاوشێوەی مێسی، ھەڵبژاردنی کریستیانۆ بە بابەتێکی نامۆ زانی، چونکە لەساڵی ناوبراو فرانک رێبیری ئەستێرەی فرەنسی بە شایستە زانی دوای ئەوەی چامپیۆنز لیگی لەگەڵ بایرن میونشن بردەوە.

لۆکا مۆدرێجی کرواتی 2018


دەستنیشانکردنی دەنگۆیەکی زۆری بەدوای خۆیدا ھێنا، چونکە باشترینی ریال مەدرید نەبوو، لەکاتێدا کریستیانۆ لە لوتکەدا بوو.

Share on facebook
Facebook
Share on skype
Skype
Share on twitter
Twitter
Share on linkedin
LinkedIn
Share on email
Email
Share on print
Print
Share on telegram
Telegram

هه‌واڵی هاوشێوه‌

error: بابه‌ته‌كانی ئه‌م وێبسایته‌ پارێزراوه‌

ئۆفه‌ری فاست لینك بێ سنوور - پاکێجی بوگاتی پلەس

له‌كاتی پڕکردنەوەی باڵانس به‌ پاكێجی (69000) دینار ئه‌نته‌رنێتی بێ سنوور به‌ده‌ست بێنه‌، (به‌پێ یاسای به‌كارهێنان) بۆ هه‌ردوو خزمه‌تگوزاری (سمارت فۆن) و خزمه‌تگوزاری (MiFi)، وه‌هه‌روه‌ها (Viber & WhatsApp) به‌خۆراییه بۆ خزمه‌تگوزاری سمارت فۆن‌.