كانونی یه‌كه‌م 12, 2019 10:25 PM

پۆچیتینۆ ناتوانێت ڕاهێنەرایەتی هیچ یانەیەکی پرێمەرلیگ بکات

 

سەرچاوە هەواڵییەکانی بەڕیتانیا هەواڵێکی سەیر لەسەر ماوریسیۆ پۆچێتینۆی ئارجێنتینایی و ڕاهێنەری پێشووی تۆتنهام هۆتسپێر بڵاو دەکەنەوە .

پێگەی (ئێکسپرێس) ئاشکرایکردووە کە ئەگەر پۆچیتینۆ ڕاهێنەرایەتی یانەیەکی پرێمەرلیگ لەئەستۆ بگرێت ئەوا تووشی زیانێکی زۆری ماددـی ئەبێتەوە .

دوای پێنج ساڵ لەسەرپەرشتیکردنی سپێرز چەند ڕۆژێک لەمەوبەر یانەکە لادانی پۆچێتینۆی لەپۆستی ڕاهێنەرایەتی یانەی تۆتنهام ڕاگەیاند، بەپێی ڕێککەوەنی نێوانیان تۆتنهام دەبێت بڕی 15 ملیۆن یۆرۆ بداتە ڕاهێنەرە ئارجێنتیناییەکە .

بەڵام لەبەندێکی گرێبەستی نێوان ماوریسیۆ پۆچێتینۆ و یانەی تۆتنهام هاتووە کە ئەگەر پۆچێتینۆ ڕاهێنەرایەتی هەر یانەیەکی دیکەی پرێمەرلیگ لەئەستۆ بگرێت ئەوا دەبێت ئەو بڕە پارەیە بگەڕێنێتەوە بۆ یانەکە ، ئەم مەرجەش تەنها بۆ ئەم وەرزە کاری پێدەکرێت و وەرزی داهاتوو پۆچیتینۆ ئازادە لەوەی ڕاهێنەرایەتی هەر یانەکی خولەکانی ئینگڵاند لەئەستۆ بگرێت .

جێی باسە چەند ڕۆژێک لەمەو پێش بەهۆی خراپی ئەنجامەکانیەوە کارگێڕی  یانەی تۆتنهام ماوریسیۆ پۆچێتینۆـی لەڕاهێنەرایەتی یانەکە دوور خستەوە و خۆزێ مۆرینهۆ شوێنی گرتەوە .

 

Share on facebook
Facebook
Share on skype
Skype
Share on twitter
Twitter
Share on linkedin
LinkedIn
Share on email
Email
Share on print
Print
Share on telegram
Telegram

هه‌واڵی هاوشێوه‌

error: بابه‌ته‌كانی ئه‌م وێبسایته‌ پارێزراوه‌

ئۆفه‌ری فاست لینك بێ سنوور - پاکێجی بوگاتی پلەس

له‌كاتی پڕکردنەوەی باڵانس به‌ پاكێجی (69000) دینار ئه‌نته‌رنێتی بێ سنوور به‌ده‌ست بێنه‌، (به‌پێ یاسای به‌كارهێنان) بۆ هه‌ردوو خزمه‌تگوزاری (سمارت فۆن) و خزمه‌تگوزاری (MiFi)، وه‌هه‌روه‌ها (Viber & WhatsApp) به‌خۆراییه بۆ خزمه‌تگوزاری سمارت فۆن‌.