مۆرینهۆ پێش تۆتێنهام، یانه‌یه‌كی گه‌وره‌ی ڕه‌ت كردۆته‌وه‌

راپۆرتە رۆژنامەوانییەکان دووپاتی دەکەنەوە کە مۆرینیۆ بەر لەوەی ببێتە راھێنەری یانەی تۆتێنھام بۆندێکی یانەی ریال مەدریدی رەتکردەوە.

رۆژنامەی زە سەنی بریتانی ئاشکرای کرد، کە ئیدارەی یانەی ریال مەدرید بۆندێکی بە بڕی 12 ملیۆن پاوەند پێشکەش بە مۆرینیۆ کرد لەئەگەری دەستبەرداربوون لە زێدانی راھێنەری ئێستای یانەکە.

رۆژنامەکە روونیشی کردەوە، کە بەرپرسانی یانەی ریال مەدرید تامەزرۆی گەرانەوەی مۆرینیۆ بوون وەک راھێنەر ھەر کاتێک زێدان لە ئەرکەکەی دوورخرایەوە، ئەم ھەوڵەش لە 21ـی مانگی رابردوو لە لەندەن بەدی کرا کاتێک مۆرینیۆ لەگەڵ بریکارەکەی کۆبوەوە، بەڵام مۆرینیۆ کۆبوونەوەکەی جێھێشت، چونکە لە بڕوایەکی زۆر دابوو کە پاڵێوراوێکی سەرەکییە بە بوون بە راھێنەری یانەی تۆتێنھام.

یانەی ریال مەدرید لەگەڵ زێدان لە سەرەتای ئەم وەرزە بە شێوەیەکی باش دەرنەکەوت، ئەمەش ئەگەری دوورخستنەوەی لە یانەکە زیاتر کردبوو، ھاوکات چەند راھێنەرێکیش لەلایەن بەرپرسانی یانەکە چاویان لەسەر بوو بۆ ئەوەی شوێنی بگرنەوە یەکێک لەوانە مۆرینیۆی پۆرتوگالی بوو.

دوای بوونی مۆرینیۆ بە راھێنەری تۆتێنھام، یانەکە لەیەک سێ یاریدا لەگەڵ ئەم راھێنەر لەسەرجەمیان سەرکەوتنی تۆمار کرد.

Share on facebook
Facebook
Share on skype
Skype
Share on twitter
Twitter
Share on linkedin
LinkedIn
Share on email
Email
Share on print
Print
Share on telegram
Telegram

هه‌واڵی هاوشێوه‌

error: بابه‌ته‌كانی ئه‌م وێبسایته‌ پارێزراوه‌

ئۆفه‌ری فاست لینك بێ سنوور - پاكێجی فێراری پلەس

له‌كاتی پڕکردنەوەی باڵانس به‌ پاكێجی (69000) دینار ئه‌نته‌رنێتی بێ سنوور به‌ده‌ست بێنه‌، (به‌پێ یاسای به‌كارهێنان) بۆ هه‌ردوو خزمه‌تگوزاری (سمارت فۆن) و خزمه‌تگوزاری (MiFi)، وه‌هه‌روه‌ها (Viber & WhatsApp) به‌خۆراییه بۆ خزمه‌تگوزاری سمارت فۆن‌.