كانونی دووه‌م 22, 2020 3:38 AIM:

چەند نھێنییەکی نەبیستراوی یانەی بارسێلۆنا ئاشکرا بوون

ھاندەرانی یانەی بارسێلۆنا چاوەروانن، ئەو فلیمە نمایش بکرێت کە باس لە نھێنییەکانی نێو ماڵی یانەی بارسێلۆنا دەکات.

لەم فلیمەدا کە ناوی ” رۆژی یاری”ـە بەشێک لە یاریزانانی بلاوگرانا بەشدارییان کردووە لەسەرووی ھەموویانەوە جیرارد پیکێ و لویس سوارێز.

لەمبارەیەوە پیکێ باسی نھێنییەکی نەبیستراوی بارسا بۆ رۆژنامەی ئاس دەکات کاتێک لەساڵی 2017 لەئۆردوگای ئامادەکاری بوون لە ئەمریکا و دەڵێت” بە ڤالڤێردیمان راگەیاند کە دەمانەوێت بچین بۆ ئاھەنگێک لە نیۆرک، بەڵام ئەو رازی نەبوو و رایگەیان کە ئەم ئاھەنگە ھیچ مانای نیە، دواتر بۆ پێنج جار لەگەڵ ڤالڤێردی کۆبووینەوە بۆ ئەوەی رازی بکەین، چونکە ئاھەنگەکە تەنیا بۆ رۆژێک بوو، ئەگەر رازی بێت یان نا ئێمە ھەر دەرۆیشتین”.

ھەر لەم فلیمەدا، سوارێز باسی لیۆنێل مێسی وژیانی منداڵی دەکات کە زۆر ئەستەم بوو، ھەروەھا باس لە خۆشەویستی نێوان خۆی و خێزانەکەی دەکات ورۆڵی کە باوک.

ھاوکات لەم فلیمە، جۆردی ئەلبا دەردەکەوێت رۆڵی سەرکردە دەگێرێت و ھانی ھاورێکانی دەدات بۆ ئەوەی باشترین پێشکەش بکەن.

جگە لەمانە لەم فلیمەدا، باس لە شکستی بارسا دەکات بەرامبەر بە لیڤەرپوول لە خولی یانە پاڵەوانەکانی ئەوروپا و لەدەستدانی جامی شات ئیسپانیا.

فلیمی رۆژی یاری لە 10 زنجیرە پێکدێت و بریارە بەم نزیکانە نمایش و پەخش بکرێن.

Share on facebook
Facebook
Share on skype
Skype
Share on twitter
Twitter
Share on linkedin
LinkedIn
Share on email
Email
Share on print
Print
Share on telegram
Telegram

هه‌واڵی هاوشێوه‌

error: بابه‌ته‌كانی ئه‌م وێبسایته‌ پارێزراوه‌

ئۆفه‌ری فاست لینك بێ سنوور - پاکێجی بوگاتی پلەس

له‌كاتی پڕکردنەوەی باڵانس به‌ پاكێجی (69000) دینار ئه‌نته‌رنێتی بێ سنوور به‌ده‌ست بێنه‌، (به‌پێ یاسای به‌كارهێنان) بۆ هه‌ردوو خزمه‌تگوزاری (سمارت فۆن) و خزمه‌تگوزاری (MiFi)، وه‌هه‌روه‌ها (Viber & WhatsApp) به‌خۆراییه بۆ خزمه‌تگوزاری سمارت فۆن‌.