كانونی دووه‌م 21, 2020 6:09 AIM:

یۆڤێنتۆس لە ئێستاوە بۆ وەرزی داهاتوو جێگرەوەی رۆناڵدۆ دیاریی کرد

یانەی یۆڤێنتۆس ھەوڵەکانی خۆی چڕ کردووەتەوە بەمەبەستی گواستنەوەی نێیماڕ داسێلڤای بڕازیلی بۆ ریزی یانەکە.

بەپێی پێگەی لی 10 سپۆرتی فڕەنسی ئاماژەی بەوە داوە، کە یانەی یۆڤێنتۆس ئەم ھەنگاوەی دەستپێکردووە بەمەبەستی شوێنگرتنەوەی کریستیانۆ رۆناڵدۆی پۆرتوگالی، بەپێی ئەوەی یانەکە دەیەوێت سوود لەلایەنی دارایی وناوبانگی ئەم یاریزانە وەربگرێت، ھاوکات یاریزان کریستیانۆ رۆناڵدۆ لە ئێستادا لەبارودۆخێکی ناجێگیردایە و رێژەی گۆڵتۆمارکردنیشی لەگەڵ خانمە پیرەکە کەمیکردووە.

ئەم بارودۆخە وای لە یۆڤی کردووە بیر لە جێگرەوەی ئەم یاریزانە بکاتەوە و نێیماڕیش پاڵێوراوێکی سەرەکییە بۆ شوێنگرتنەوەی ئەم یاریزانە.

پێشتر یانە ئیتاڵییەکە ھەوڵی گۆرینەوەی دیبالا بە نێیماری داوە وھاوکات پێدانی بڕی 100 ملیۆن یۆرۆ، بەڵام لەدواییدا لەم ھەوڵەیدا پاشگەز بوویەوە بەپێی ئەوەی دیبالا ئاستێکی زۆر باش پێشکەش دەکات، لە حاڵی حازریشدا، یانەکە ھەوڵی گۆرینەوەی ھەر یەکە لە دی چیلۆ و ئیمری چان لەگەڵ بڕی 100 ملیۆن یۆرۆ بەمەبەستی بەدیھێنانی ئامانجی داھاتووی یانەکە.

Share on facebook
Facebook
Share on skype
Skype
Share on twitter
Twitter
Share on linkedin
LinkedIn
Share on email
Email
Share on print
Print
Share on telegram
Telegram

هه‌واڵی هاوشێوه‌

error: بابه‌ته‌كانی ئه‌م وێبسایته‌ پارێزراوه‌

ئۆفه‌ری فاست لینك بێ سنوور - پاکێجی بوگاتی پلەس

له‌كاتی پڕکردنەوەی باڵانس به‌ پاكێجی (69000) دینار ئه‌نته‌رنێتی بێ سنوور به‌ده‌ست بێنه‌، (به‌پێ یاسای به‌كارهێنان) بۆ هه‌ردوو خزمه‌تگوزاری (سمارت فۆن) و خزمه‌تگوزاری (MiFi)، وه‌هه‌روه‌ها (Viber & WhatsApp) به‌خۆراییه بۆ خزمه‌تگوزاری سمارت فۆن‌.