كانونی دووه‌م 21, 2020 6:11 AIM:

یانەی میلان دوو ئەستێرەی ریال مەدرید دەگوازێتەوە ریزەکانی

رۆژنامەی تۆتۆ سپۆرتی ئیتاڵی ئەوەی ئاشکرا کرد، کە یانەی میلانی ئیتاڵی چەند یاریزانێکی یانەی ریال مەدریدی دەستنیشانکردووە بەمەبەستی گواستنەوەیان بۆ ریزی یانەکە، بەتایبەتی دوای شکستھێنانی گرێبەستکردن لەگەڵ زلاتان ئیبراھیمۆڤێچی سویدی.

رۆژنامەکە دووپاتی کردەوە، کە یانەی میلان لەئێستادا چاوی کەوتۆتە سەر لۆکا یوڤیتیچی یاریزانی ریال مەدرید، دوای ئەوەی زۆربەی کاتەکانی لەم وەرزەدا لەسەر کورسی یەدەگ بەڕێکرد.

رۆژنامەکە لەسەر ئەم یاریزانە زیاتر نووسیوویەتی و دەڵێت، یوڤیتیچ بەھۆی یاریپێنەکردنی زۆر بێزارە و رەنگە ئەمە ببێتە ھۆکارێک بۆ جێھێشتنی مێرێنگی و یانەی میلانیش باشترین بژاردەیە.

لەکۆتایی ئەم ھەواڵەی تۆتۆ سپۆرت ئاماژەی بە ماریانۆ دیازی ھاوڕێی لۆکا یۆڤیتیچ دا، کە ئەویش بەھۆی دانیشتنی بەردەوام لەسەر کورسی یەدەگ پالێوراوێکی دیکەی یانەی رۆسۆنێرییە بەمەبەستی گواستنەوەی بۆ یانەکە.

Share on facebook
Facebook
Share on skype
Skype
Share on twitter
Twitter
Share on linkedin
LinkedIn
Share on email
Email
Share on print
Print
Share on telegram
Telegram

هه‌واڵی هاوشێوه‌

error: بابه‌ته‌كانی ئه‌م وێبسایته‌ پارێزراوه‌

ئۆفه‌ری فاست لینك بێ سنوور - پاکێجی بوگاتی پلەس

له‌كاتی پڕکردنەوەی باڵانس به‌ پاكێجی (69000) دینار ئه‌نته‌رنێتی بێ سنوور به‌ده‌ست بێنه‌، (به‌پێ یاسای به‌كارهێنان) بۆ هه‌ردوو خزمه‌تگوزاری (سمارت فۆن) و خزمه‌تگوزاری (MiFi)، وه‌هه‌روه‌ها (Viber & WhatsApp) به‌خۆراییه بۆ خزمه‌تگوزاری سمارت فۆن‌.