كانونی دووه‌م 22, 2020 3:23 AIM:

پاریس سانجێرمان فرۆشتنی مباپێی یەکلایی کردەوە

یانەی پاریس سانجێرمانی فڕەنسی سەبارەت بە فرۆشتنی کیلیان مباپێ پەیامی کۆتایی ئاراستەی یانەی ریال مەدرید کرد.

لیۆناردۆ بەڕێوەبەری وەرزشی یانە فڕەنسییەکە بە رادیۆی مۆنتی کارلۆی راگەیاند، “نەمزانی و ئاگادار نەبووم زیدان چی گوتووە، بەڵام ئەوە روونە کە مباپێ 100% لە یانەکە دەمێنێتەوە”.

ئەوەی تایبەت بێت بە نوێکردنەوەی گرێبەستی یاریزانەکە لیۆناردۆ زیاتر گوتی”بەبۆنەی بەدەستهێنانی پێشەنگی کۆمەڵەکەمان لە چامپیۆنزلیگ پێویستە ئاهەنگ بگێرین و کاتی ئەو باسە نیە، ئێمە ھەوڵ دەدەین لەداھاتوو باشتر دەربکەوین.

ئەم لێدوانانەی لیۆناردۆ لە دوای ئەوەوە ھات پێشتر زێنەدین زێدان، راهێنەری ریال مەدرید لە کۆنگرەیەکی رۆژنامەوانیدا، بەر لە یارییەکەی نێوان هەردوو یانەی ریال مەدرید و پاریس سانجێرمان سەرسامی خۆی بە مباپێ دووپاتکردەوە و ناوی یاریزانەکەشی بە ریال مەدرید لکاندووە.

Share on facebook
Facebook
Share on skype
Skype
Share on twitter
Twitter
Share on linkedin
LinkedIn
Share on email
Email
Share on print
Print
Share on telegram
Telegram

هه‌واڵی هاوشێوه‌

error: بابه‌ته‌كانی ئه‌م وێبسایته‌ پارێزراوه‌

ئۆفه‌ری فاست لینك بێ سنوور - پاکێجی بوگاتی پلەس

له‌كاتی پڕکردنەوەی باڵانس به‌ پاكێجی (69000) دینار ئه‌نته‌رنێتی بێ سنوور به‌ده‌ست بێنه‌، (به‌پێ یاسای به‌كارهێنان) بۆ هه‌ردوو خزمه‌تگوزاری (سمارت فۆن) و خزمه‌تگوزاری (MiFi)، وه‌هه‌روه‌ها (Viber & WhatsApp) به‌خۆراییه بۆ خزمه‌تگوزاری سمارت فۆن‌.