كانونی دووه‌م 21, 2020 6:07 AIM:

هازارد نایەوێت بەو ئەستێرەیە بەراوردی بکەن

 

ئیدین هازاردی بەلجیکی و ئەستێرەی یانەی ڕیال مەدریدی ئیسپانی ڕەتیدەکاتەوە بەئەستێرەیەکی پێشووی یانەکەی بەراوردی بکەن .

لەدیمانەیەکیدا لەگەڵ پێگەی (لۆ باریزیان) هازارد ڕایگەیاند ” کاتێک دەچمە ناو یاریگە بیر لەوە ناکەمەوە کە من شوێنگرەوەی کریستیانۆ ڕۆناڵدۆ ـم ، دەبێت من هەوڵ بدەم باشترین پێشکەش بکەم بۆ یانەکەم ،تەنها هاندەران بەراورد دەکەن لەنێوان ئەستێرەکان ، ناتوانم هەمان ئەو ژمارە گۆڵە تۆمار بکەم کە ڕۆناڵدۆ بەدرێسی مێرەنگێ تۆماریکردوون ،بەڵام دەمەوێت باشترین ئاست لەگەڵ ڕیال مەدرید پێشکەش بکەم”.

گووتیشی “ناخۆشترین ساتی من لەگەڵ ڕیال مەدرید چوار ڕۆژ پێش یەکەم یاریمان بوو لەلالیگا کە تووشی پێکان بووم بەهۆیە چوار مانگی ویست تا بگەڕێمەوە ئاستی جارانم “.

ئەستێرە بەلجیکیەکە باسی لەوەشکرد ” دەزانم ڕیال مەدرید پارەیەکی زۆری بۆ هێنانی من خەرجکردووە ،بەڵام من گوێ بەوانە نادەم ئەوەی لەتوانام بێت پێشکەشی دەکەم گەر نرخەکەم 5 ملیۆن دۆلاریش بێت “.

 

هازارد ئاماژەی بۆ ئەوەشکرد” کاتێک لەچێڵسی بووم گۆڵی زۆرم بۆیانەکەم تۆماردەکرد و جێی پەنجەم هەبوو لەسەرکەوتنەکانی یانەکە ،بەڵام لەڕیال مەدرید وەک لاوێک وام کە دەجەنگێت لەپێناو بەدەستهێنانی پێگەی خۆی لەپێکهاتەی سەرەکی لای بردنەوەی ناسناوەکان لەگەڵ ڕیال مەدرید گرنگترینە “.

هازارد لەسەر پۆشینی درێسی ژمارە 7 ڕایگەیاند ” من حەزم لە ژمارە 10 ـیە ،بەڵام کە پەیوەندیم بە ڕیال مەدرید کرد تەنها ژمارە 16 بەتاڵ بوو ، منیش درێسی ژمارە 7 ـم هەڵبژارد چونکە مێژوویەکی گەورەی هەیە لەیانەکە “.

هازارد لەدواین ووتەکانیدا بەپێکەنینەوە گووتی”چاوەڕێی مۆدریچ دەکەم تا وازهێنانی خۆی لەیاریکردن ڕادەگەیێنێت بۆ ئەوەی درێسی ژمارە 10 بپۆشم “.

Share on facebook
Facebook
Share on skype
Skype
Share on twitter
Twitter
Share on linkedin
LinkedIn
Share on email
Email
Share on print
Print
Share on telegram
Telegram

هه‌واڵی هاوشێوه‌

error: بابه‌ته‌كانی ئه‌م وێبسایته‌ پارێزراوه‌

ئۆفه‌ری فاست لینك بێ سنوور - پاکێجی بوگاتی پلەس

له‌كاتی پڕکردنەوەی باڵانس به‌ پاكێجی (69000) دینار ئه‌نته‌رنێتی بێ سنوور به‌ده‌ست بێنه‌، (به‌پێ یاسای به‌كارهێنان) بۆ هه‌ردوو خزمه‌تگوزاری (سمارت فۆن) و خزمه‌تگوزاری (MiFi)، وه‌هه‌روه‌ها (Viber & WhatsApp) به‌خۆراییه بۆ خزمه‌تگوزاری سمارت فۆن‌.