ستێرلینگ بە مەرج گرێبەستەکەی لەگەڵ مانچێستەر سیتی نوێ دەکاتەوە

ڕەحیم ستێرلینگ مانەوەى گواردیۆلاى کردۆتە مەرج بۆ نوێکردنەوەى گرێبەستەکەى لەگەڵ یانەی مانچێستەر سیتی.

رۆژنامەی زە سەنى بریتانی بڵاوی کردەوە، کە یانەی مانچێستەر سیتی ئۆفەرێکى بە مووچەى هەفتانە کە بڕەکەی 450 هەزار پاوەندە خستۆتە بەردەم رەحیم سێرلینگی هێرشبەرى یانەکەى بۆ نوێکردنەوەى گرێبەستەکەى نێوانیان، بەڵام یاریزانەکە رەتیکردۆتەوە.

بەپێی رۆژنامەکە ئاماژەى بەوەداوە، ستێرلینگ مانەوەى لەیانەی ستیزنس پەیوەست کردووە بە مانەوەی پیپ گواردیۆلاى راهێنەر دواى کۆتایى هاتنى گرێبەستەکەى لە هاوینى 2021، ئەمەش وەک مەرجێک بۆ نوێکردنەوەى گرێبەستەکەی.

ڕۆژنامەکە روونیشی کردۆتەوە، گەر ستێرلینگ ئۆفەرەکەى مانچێستەر سیتى قبوڵبکات، ئەوا دەبێتە گرانترین یاریزان لە ڕووى وەرگرتنى زۆرترین مووچەوە لە یانەکەیدا.

ستێرلینگ لەم وەرزەدا ئاستێکی بەرز لەگەڵ یانەکەی پێشکەش دەکات وتائێستا لەخولی پرێمەرلیگ 7 گۆڵی تۆمار کردووە.

Share on facebook
Facebook
Share on skype
Skype
Share on twitter
Twitter
Share on linkedin
LinkedIn
Share on email
Email
Share on print
Print
Share on telegram
Telegram

هه‌واڵی هاوشێوه‌

error: بابه‌ته‌كانی ئه‌م وێبسایته‌ پارێزراوه‌

ئۆفه‌ری فاست لینك بێ سنوور - پاكێجی فێراری پلەس

له‌كاتی پڕکردنەوەی باڵانس به‌ پاكێجی (69000) دینار ئه‌نته‌رنێتی بێ سنوور به‌ده‌ست بێنه‌، (به‌پێ یاسای به‌كارهێنان) بۆ هه‌ردوو خزمه‌تگوزاری (سمارت فۆن) و خزمه‌تگوزاری (MiFi)، وه‌هه‌روه‌ها (Viber & WhatsApp) به‌خۆراییه بۆ خزمه‌تگوزاری سمارت فۆن‌.