كانونی دووه‌م 21, 2020 6:11 AIM:

مێسی”یەکەم گۆڵم بەدرێسی بارسێلۆنا گرنگیەکی تایبەتی هەیە لام “

 

لە چاوپێکەوتنێکی لەگەڵ تێلڤزیۆنی (ئۆتڕۆ) کە مافی نمایشکردنی فلمێکی تایبەتی هەیە لەسەر لیۆنێل مێسی ئارجێنتینایی و ئەستێرەی یانەی بارسێلۆنا ،باسی کۆمەڵێک یادگاری سەرەتاکانی پەیوەندیکردنی بەیانەی بارسێلۆنا دەکات .

مێسی ڕایگەیاند :.

“من هەموو شتێکم بە ئاسایی وەرگرتبوو ، وەک منداڵێک کە حەز دەکات بەئازادی یاری بکات ، بەڵام پێش یاری کلاسیکۆ ساڵی 2009 گواردیۆلا پەیوەندی پێوەکردم و پێی ڕاگەیاندنم ئێمه بەپلانێکی جیاواز یاریدەکەین، منی کردە هێرشبەری وەهمی “.

“لەیەکەم ساتی پەیوەندیکردنم بەبارسێلۆنا ڕۆناڵدینهۆ یەکەم کەس بوو باوەشی پێداکردم و زۆر هاوکاری دەکردم و هەوڵی پێشکەوتنی منی دەدا”.

“یەکەم گۆڵم بەدرێسی بارسێلۆنا گرنگیەکی تایبەتی هەیە لام “.

“بەباوکم گووت ئێوە دەتوانن بگەڕێنەوە ئارجێنتینا بەڵام بڕیاری کۆتایی من مانەوەیە لەهەرێمی کەتەلۆنیا”.

“تووشی پێکان بووم لەسەرەتای دەرکەوتنم ، مانگێک و نیو لەیاریگەکان دابڕام ، ئەو کاتانە زۆر قوورس بەسەرەمدا تێپەڕین گومانم هەبوو کە ئیدی نەتوانم قاچ لەتۆپ بدەم .

” سەرەتاکانم لە بارسێلۆنا زۆر قوورس بوو ، جوانترین شت دڵگرانیم و قەلەقیم بوو هەروەها بڕوا بەخۆنەبوون لەسەرکەوتن لەگەڵ یانەکە”.

“سەرەتای پەیوەندیکردنم بەبارسێلۆنا 15 ڕۆژ لێرە مامەوە ،دوواتر گەڕامەوە ئارجێنتینا ، دوای چەند مانگێک دیسانەوە پەیوەندیم پێوەکرا ڕەزامەندییان نیشاندا بەوەرگرتنم لەیانەکە ، ئەوان ڕێگەیان دا باوەش بکەمەوە بەخەونەکانم ،ئەمە ساتێکی زۆر خۆشبوو بۆخۆم و خانەوادەکەم “.

“ساڵی 2006هەستم بەنیگەرانی زۆر کرد کە لەیاری بەرامبەر چێڵسی تووشی پێکان بووم بەهۆیەوە نەمتوانی بەشداری لەیاری کۆتایی چامپیۆنزلیگ بکەم “.

“ئەو ساڵەی توانیامان سەرجەم ناسناوەکان بەدەستبهێنین یەکێک بوو لەخۆشترین ساڵەکانی ژیانم”.

 

Share on facebook
Facebook
Share on skype
Skype
Share on twitter
Twitter
Share on linkedin
LinkedIn
Share on email
Email
Share on print
Print
Share on telegram
Telegram

هه‌واڵی هاوشێوه‌

error: بابه‌ته‌كانی ئه‌م وێبسایته‌ پارێزراوه‌

ئۆفه‌ری فاست لینك بێ سنوور - پاکێجی بوگاتی پلەس

له‌كاتی پڕکردنەوەی باڵانس به‌ پاكێجی (69000) دینار ئه‌نته‌رنێتی بێ سنوور به‌ده‌ست بێنه‌، (به‌پێ یاسای به‌كارهێنان) بۆ هه‌ردوو خزمه‌تگوزاری (سمارت فۆن) و خزمه‌تگوزاری (MiFi)، وه‌هه‌روه‌ها (Viber & WhatsApp) به‌خۆراییه بۆ خزمه‌تگوزاری سمارت فۆن‌.