كانونی دووه‌م 18, 2020 12:25 PM

ڤیدیۆ:مارادۆنا ڕۆجێر فێدرێر دەخاتە گریان!

ڕۆجێر فێدریری ئەفسانەی مێژووی جیهانی یاری تێنس لەگەڵ یاریزانی ئەڵمانی ئەلێكساندەر زڤێرێڤ سەردانی كیشوەری ئەمریكای باشووریان كرد بۆ ئەنجام دانی چەند یارییەكی دۆستانە و پڕ نمایش

پێش ئەوەی لە وڵاتی ئەرجەنتین یارییەكە ئەنجام بدەن دیگۆ مارادۆنا بانگێشت كرابوو بۆ ئەوەی ئامادەی یارییەكە بێت بەڵام مارادۆنا داوای لێبوردنی كرد كە لەبەر باری تەندروستی ناتوانێت ئامادەی یارییەكە بێت بۆیە  پەیامێكی ڤیدیۆیی بۆ ڕۆجێر فێدرێر نارد و لە شاشەی ناو یاریگادا ڤیدیۆكە پیشان درا كە مارادۆنا دەڵێت:ڕۆجێری خۆشەویست،تۆ لە ڕابردوودا و لە ئێستاشدا هەتا هەتایە هەر باشترینیت،هیچ كەس ناتوانێت تۆ تێپەڕێنێت و پێش تۆ بكەوێت!

پاش تەواو بوونی ڤیدیۆكە ڕۆجێر فێدرێر خۆی پێ نەگیرا و دەستی كرد بە گریان!

بینەری ڤیدیۆكە بن⬇️

Share on facebook
Facebook
Share on skype
Skype
Share on twitter
Twitter
Share on linkedin
LinkedIn
Share on email
Email
Share on print
Print
Share on telegram
Telegram

هه‌واڵی هاوشێوه‌

error: بابه‌ته‌كانی ئه‌م وێبسایته‌ پارێزراوه‌

ئۆفه‌ری فاست لینك بێ سنوور - پاکێجی بوگاتی پلەس

له‌كاتی پڕکردنەوەی باڵانس به‌ پاكێجی (69000) دینار ئه‌نته‌رنێتی بێ سنوور به‌ده‌ست بێنه‌، (به‌پێ یاسای به‌كارهێنان) بۆ هه‌ردوو خزمه‌تگوزاری (سمارت فۆن) و خزمه‌تگوزاری (MiFi)، وه‌هه‌روه‌ها (Viber & WhatsApp) به‌خۆراییه بۆ خزمه‌تگوزاری سمارت فۆن‌.