كانونی دووه‌م 22, 2020 2:42 AIM:

هه‌واڵێكی دزه‌ پێكراو براوه‌ی خه‌ڵاتی باڵۆندۆری 2019 ئاشكرا ده‌كات

 

تادێ باس و خواسی خەڵاتی باڵۆن دۆر گەرمتر دەبێت کە تایبەتە بەباشترین یاریزانی ساڵ و لەلایەن گۆڤاری فڕانس فوتبۆڵەوە دەبەخشرێت .

پێگەیەکی وەرزشی لە تۆڕی کۆمەڵایەتی توویتەر لیستێکی بڵاوکردۆتەوە تێیدا ژمارەی خاڵەکان ئاشکرا دەکات کە دراوە بەو 30 یاریزانەی کە لەلیستی کۆتایی خەڵاتی باڵۆن دۆرن .

بەپێی زانیاری ئەم پێگەیە بێت کریستیانۆ ڕۆناڵدۆی پۆرتوگالی و ئەستێرەی یانەی یوڤێنتۆسی ئیتاڵی بەکۆکردنەوەی 578 خاڵ لەپێش سەرجەم یاریزانەکانەوە دێت ، دوای ئەویش فێرجیل ڤاندایکی هۆڵەندی و بەرگریکاری یانەی لیڤەرپووڵ دێت بە 570 خاڵ .

ئەوەی بۆتە جێی سەرنج لای چاودێرانی وەرزشی خاڵەکانی لیۆنێل مێسی ئارجێنتینایی و ئەستێرەی یانەی بارسێلۆنای ئیسپانیە کە بە 499 خاڵ لەپلەی سێیەمدا دێت .

هەردوو ئەستێرەی یانەی لیڤەرپووڵ سادیۆ مانێ و محەمەد سەڵاح پلەی چوارەم و پێنجەمی لیستەکەیان گرتووە ،مانێ 322 خاڵی کۆکردۆتەوە و سەڵاحیش خاوەنی 207 خاڵە .

بێرناردۆ سیلڤای پۆرتوگالی و ناوەڕاستکاری یانەی مانچێستەر سیتی پلەی شەشەمی گرتووە بە 199 خاڵ دوای ئەویش ئالیسۆن بیکێری بڕازیلی و گۆڵپارێزی لیڤەرپووڵ دێت بە 163 خاڵ

بڕیار وایە لە 3 ـی مانگی داهاتوو لەپاریسی پایتەختی فەڕەنسا گۆڤاری فرانس فوتبۆڵ لەمەڕاسیمێکدا ناوی براوەی خەڵاتی باڵۆن دۆر ئاشکرا بکات .

ئەمەش لیستی سەرجەم یاریزانەکان و خاڵەکانیانە .

 

 

Share on facebook
Facebook
Share on skype
Skype
Share on twitter
Twitter
Share on linkedin
LinkedIn
Share on email
Email
Share on print
Print
Share on telegram
Telegram

هه‌واڵی هاوشێوه‌

error: بابه‌ته‌كانی ئه‌م وێبسایته‌ پارێزراوه‌

ئۆفه‌ری فاست لینك بێ سنوور - پاکێجی بوگاتی پلەس

له‌كاتی پڕکردنەوەی باڵانس به‌ پاكێجی (69000) دینار ئه‌نته‌رنێتی بێ سنوور به‌ده‌ست بێنه‌، (به‌پێ یاسای به‌كارهێنان) بۆ هه‌ردوو خزمه‌تگوزاری (سمارت فۆن) و خزمه‌تگوزاری (MiFi)، وه‌هه‌روه‌ها (Viber & WhatsApp) به‌خۆراییه بۆ خزمه‌تگوزاری سمارت فۆن‌.