كانونی یه‌كه‌م 11, 2019 10:17 AIM:

پێرێز ئەستێرەیەکی خولی ئیتاڵی بۆ شوێنی سێرخیۆ ڕامۆس دیاریی دەکات

 

 

سەرچاوە هەواڵییەکانی ئیسپانیا باسی هەوڵێکی بەرپرسانی یانەکە دەکەن کە دەیانەوێت دوای ڕۆیشتنی سێرخیۆ ڕامۆس لەیانەکە ئەستێرەیەکی خولی ئیتاڵی بگوازنەوە .

ئەگەر چی گرێبەستی ڕامۆس چوار ساڵی ماوە و ساڵانە 16 ملیۆن یۆرۆ لەیانەی ڕیال مەدرید وەردەگرێت ، بەڵام بەهۆی هەڵکشانی تەمەنی و خواستی کۆمەڵێک یانەی ئەوروپا لەوانە مانچێستەر یونایتدی ئینگلیزی لەسەر یاریزانەکە ،فلۆرێنتینۆ پێرێز ـی سەرۆکی یانەکە دەیەوێت دەستبەرداری ببێت و یاریزانێکی نوێ بۆ شوێنەکەی بگوازێتەوە .

کەناڵی (گۆڵ)ـی ئیسپانی ئاشکرایکردووە کە پێرێز دەیەوێت هاوینی داهاتوو خالیدۆ کۆلیبالی سەنیگالی و بەرگریکاری یانەی ناپۆلی بـگوازێتەوە ڕیزەکانی یانەکەی و بیکاتە شوێنگرەوەی سێرخیۆ ڕامۆس.

ئەو پێگەیە بڵاویشیکردۆتەوە کە پەیوەندیکردنی کۆلیبالی بۆ یانەی شاهانە بڕی 75 ملیۆن یۆرۆی ـی تێدەچێت .

جێی باسە خالیدۆ کۆلیبالی 28 ساڵان بەهۆی ئەو ئاستەبەرزەی لەگەڵ یانەکەی پێشکەشی دەکات بۆتە جێی سەرەنجی یانە زلهێزەکانی ئەوروپا و لەسەرووی هەمووشیانەوە یانەی ڕیال مەدریدی ئیسپانی .

Share on facebook
Facebook
Share on skype
Skype
Share on twitter
Twitter
Share on linkedin
LinkedIn
Share on email
Email
Share on print
Print
Share on telegram
Telegram

هه‌واڵی هاوشێوه‌

error: بابه‌ته‌كانی ئه‌م وێبسایته‌ پارێزراوه‌

ئۆفه‌ری فاست لینك بێ سنوور - پاکێجی بوگاتی پلەس

له‌كاتی پڕکردنەوەی باڵانس به‌ پاكێجی (69000) دینار ئه‌نته‌رنێتی بێ سنوور به‌ده‌ست بێنه‌، (به‌پێ یاسای به‌كارهێنان) بۆ هه‌ردوو خزمه‌تگوزاری (سمارت فۆن) و خزمه‌تگوزاری (MiFi)، وه‌هه‌روه‌ها (Viber & WhatsApp) به‌خۆراییه بۆ خزمه‌تگوزاری سمارت فۆن‌.