ته‌مموز 1, 2020 8:38 PM

یانەی پاریس سانجێرمان شوێنگرەوەی نەیماری دیاریکرد

بەرپرسانی یانەی پاریس سانجێرمانی فەڕەنسی شوێنگرەوەی نەیمار جۆنیۆری بڕازیلی و ئەستێرەی یانەکەیان دیاریکرد ، لەئەگەری ڕۆیشتنی یاریزانەکە لەیانەکەی .

پێگەی” دەیلی مەیلی “بەڕیتانی ئاشکرایکردووە کە یانەی پاریس سانجێرمان بێ هیوا لە نەیمار گومانی ئەوەی بۆ درووستبووە کە ئەستێرە بڕازیلییەکە چیتر لەڕیزەکانی یانەکەی بەردەوام نابێت و بەئەگەری زۆرەوە هاوینی داهاتوو ڕیزەکانی یانەکەی جێدەهێڵێت .

بەپێی هەواڵی “دەیلی مەیل”بێت خواستی یانە فەڕەنسییەکە بۆ شوێنگرەوەی نەیمار ،جادۆن سانچۆی ئەستێرەی یانەی برۆسیا دۆڕمۆندی ئەڵمانییە “.

 

“دەیلی مەیل”نەیشاردۆتەوە کە بەدەستهێنانی ئەستێرەکەی برۆسیا دۆڕتمۆند کارێکی ئاسان نابێت چونکە یانەی مانچێستەر یونایتدی ئینگلیزیش دەمێکە بەدوای ئەو هێرشبەرە بەڕیتانیەدا وێڵە و کارگێڕی یانە زەردپۆشەکەی ئەڵمانیاش داوای زیاتر لە 100 ملیۆن یۆرۆ دەکەن بۆ دەستبەرداربوون لەتواناکانی سانچۆ .

Share on facebook
Facebook
Share on skype
Skype
Share on twitter
Twitter
Share on linkedin
LinkedIn
Share on email
Email
Share on print
Print
Share on telegram
Telegram

هه‌واڵی هاوشێوه‌

error: بابه‌ته‌كانی ئه‌م وێبسایته‌ پارێزراوه‌

ئۆفه‌ری فاست لینك بێ سنوور - پاكێجی فێراری پلەس

له‌كاتی پڕکردنەوەی باڵانس به‌ پاكێجی (69000) دینار ئه‌نته‌رنێتی بێ سنوور به‌ده‌ست بێنه‌، (به‌پێ یاسای به‌كارهێنان) بۆ هه‌ردوو خزمه‌تگوزاری (سمارت فۆن) و خزمه‌تگوزاری (MiFi)، وه‌هه‌روه‌ها (Viber & WhatsApp) به‌خۆراییه بۆ خزمه‌تگوزاری سمارت فۆن‌.