كانونی یه‌كه‌م 11, 2019 9:59 AIM:

ڕیال مه‌درید ته‌نیا به‌ یه‌ك مه‌رج به‌یڵ ده‌دات به‌ مانچێسته‌ر یونایتد

 

تادێ بارودۆخی گاریث بەیڵ ـی وێڵزی لەگەڵ یانەی ڕیال مەدرید بەرەو خراپی دەچێت ، لەنوێترین پێشهاتدا بەرپرسانی یانەکە ڕەزامەندی خۆیان پیشانداوە لەسەر فرۆشتنی ئەو یاریزانە بە یانەی مانچێستەر یونایتد .

دوو ڕۆژ لەمەو پێش گاریث بەیڵ وێنەیەکی لەگەڵ یاریزانەکانی هەڵبژاردەکەی بڵاوکردەوە لەسەری نوسیبوو کە یاریکردن بۆ وێڵز گرنگترە بەبەراورد بە یانەی ڕیال مەدرید .

ئەم کارەی بەیڵ بەرپرسانی یانەی شاهانەی تەواو توڕە کرد لەئێستەدا بەوردی بیر لەوەدەکەنەوە کە لەنزیکترین دەرفەتدا دەستبەرداری ئـەو یاریزانە بن .

 

هۆکارێکی دیکە کە ڕۆیشتی گاریث بەیڵ ئاسانتر دەکات بەردەوامی کێشەکانیەتی لەگەڵ زیدانی ڕاهێنەر کە لەوەتەی ڕۆدریگۆ گۆس لەریزەکانی یانەکە دروەشاوەتەوە ئەو ڕاهێنەرە بەیڵی بەتەواوی پشتگوێ خستووە تەنانەت وەک یاریزانی یەدەگیش پشتی پێنابەستێت .

بەپێی هەواڵی “زە سەن “ـی بەڕیتانی بێت یانە مەدریدییەکە ئامادەیی پیشانداوە ئەو ئەستێرە وێڵزییە بدەنە مانچێستەر یونایتد بەو مەرجەی یانە ئینگلیزییەکە دەستبەرداری پۆڵ پۆگبای ناوەڕاستکاری فەڕەنسی بن لەسوودی مێرێنگێ ،کە دەمێکە خواستی ڕاهێنەری لۆس بلانکۆسی لەسەرە .

“زە سەن “ئاشکرای کردووە کە کەڵەکەبوونی کێشەکانی نێوان بەیڵ و ڕیال مەدرید و نارەحەتی پۆڵ پۆگبا لەمان یونایتد ئەم ئاڵوگۆڕییە ئاسان دەکات”.

Share on facebook
Facebook
Share on skype
Skype
Share on twitter
Twitter
Share on linkedin
LinkedIn
Share on email
Email
Share on print
Print
Share on telegram
Telegram

هه‌واڵی هاوشێوه‌

error: بابه‌ته‌كانی ئه‌م وێبسایته‌ پارێزراوه‌

ئۆفه‌ری فاست لینك بێ سنوور - پاکێجی بوگاتی پلەس

له‌كاتی پڕکردنەوەی باڵانس به‌ پاكێجی (69000) دینار ئه‌نته‌رنێتی بێ سنوور به‌ده‌ست بێنه‌، (به‌پێ یاسای به‌كارهێنان) بۆ هه‌ردوو خزمه‌تگوزاری (سمارت فۆن) و خزمه‌تگوزاری (MiFi)، وه‌هه‌روه‌ها (Viber & WhatsApp) به‌خۆراییه بۆ خزمه‌تگوزاری سمارت فۆن‌.