كانونی یه‌كه‌م 11, 2019 9:47 AIM:

بارسێلۆنا بۆ سوارێز” به‌ دوای یانه‌یەکی نوێ بگه‌ڕێ

 

سەرچاوە هەواڵییەکانی ئیسپانیا لەزاری بەرپرسێکی یانەکە ڕۆیشتنی لویس سوارێز لەیانەکە ڕادەگەیێنن .

ئێریک ئەبیدال ئەستێرەی پێشووتری یانەکە و سکرتێری ئێستەی یانەی بارسێلۆنا لەدیمانەیەکیدا لەگەڵ ڕۆژنامەی “مۆندۆ دیپۆرتیڤۆ” کەتەلۆنی ڕایگەیاند “ئێمە ڕاستگۆیانە مامەڵە لەگەڵ یاریزانەکانمان دەکەین ، ئێمە لەوەرزی ڕابردووەوە هەوڵ بۆ گواستنەوەی هێرشبەرێکی نوێ دەدەین”.

ئەبیدال گووتیشی” من هیچ کێشەیەکم لەگەڵ سوارێز نییە ، بەڵام ئێمە هەوڵی باشترین دەدەین بۆ تیپەکەمان “.

سکرتێری هونەری بارسێلۆنا باسی لەوەشکرد “ئەتوانم پێت بڵێم ئێستە هیچ یاریزانێکی شیاونییە بۆ شوێنگرەوەی سوارێز بەڵام بەدڵنایییەوە بە سوارێزمان ڕاگەیاندووە کە بەدوای یانەکی نوێ بگەڕێت چونکە ئێمە هێرشبەرێکی نوێ دەگوازینەوە کامپ نۆ “.

 

ئێریک ئەبیدال دەربارەی لاوتارۆ مارتینێز ڕایگەیاند “ئەو هێرشەرێکی بەتوانایە و ئاستێکی بەرز لەگەڵ یانەکەی پێشکەش دەکات ، بەڵام کۆمەڵێک یاریزانی دیکەش هەن کەدەتوانین بیانگوازینەوە ڕیزەکانی بارسێلۆنا “.

لەکۆتایی قسەکانیدا ئەبیدال ئاماژەی بۆ ئەوە کرد ” ئێمە بەدوای ئەستێرە لەخولی بڕازیلی و ئارجێنتینی دەگەڕێن بۆئەوەی گرێبەستیان لەگەڵدا ئیمزا بکەین “.

Share on facebook
Facebook
Share on skype
Skype
Share on twitter
Twitter
Share on linkedin
LinkedIn
Share on email
Email
Share on print
Print
Share on telegram
Telegram

هه‌واڵی هاوشێوه‌

error: بابه‌ته‌كانی ئه‌م وێبسایته‌ پارێزراوه‌

ئۆفه‌ری فاست لینك بێ سنوور - پاکێجی بوگاتی پلەس

له‌كاتی پڕکردنەوەی باڵانس به‌ پاكێجی (69000) دینار ئه‌نته‌رنێتی بێ سنوور به‌ده‌ست بێنه‌، (به‌پێ یاسای به‌كارهێنان) بۆ هه‌ردوو خزمه‌تگوزاری (سمارت فۆن) و خزمه‌تگوزاری (MiFi)، وه‌هه‌روه‌ها (Viber & WhatsApp) به‌خۆراییه بۆ خزمه‌تگوزاری سمارت فۆن‌.