كانونی یه‌كه‌م 12, 2019 10:23 PM

کریستیانۆ بەنرخێکی کەم دەگەڕێتەوە ریال مەدرید

راپۆرتە رۆنامەوانییەکان ئاشکرایان کرد، کە کریستیانۆ رۆناڵدۆ بە جدی بیری لەوە کردۆتەوە لەکۆتایی وەرز یانەی یۆڤێنتۆس جێبھێڵێت.

رۆژنامەی ئاسی ئیسپانی لەراپۆرتێکیدا ئاماژەی بەوەدا، دوای تەواوبوونی یارییەکانی ھەڵبژاردەی پۆرتوگال کریس دەگەرێتەوە بۆ ئیتاڵیا و لەگەڵ ئیدارەی یانەی یۆڤێنتۆس کۆدەبێتەوە.

لەدوایین پێشھاتیشدا، کریس دەیەوێت بگەرێتەوە یانەی ریال مەدرید، ھاوکات یانەکەش باوەشی بۆ دەکاتەوە، چونکە یانە مەدریدییەکەش دوای دۆن دووچاری کێشە لە ھێڵی پێشەوو بۆوە، پێشبینیش دەکرێ لە کۆتایی ئەم وەرزە ھەموو شتێک ئاشکرا بکرێت.

لەلایەکی دیکەوە، رۆژنامەی ئاس ئاماژەی بەوە دا کە کریستیانۆ ئەگەر بچێتە ریال مەدرید نرخەکەی دەگاتە 50 بۆ 60 ملیۆن یۆرۆ وھۆکاری دابەزینی نرخەکەشی بۆ ھەڵکشانی تەمەنی و کەمبوونەوەی رێژەی گۆڵەکانی گەراندەوە.

ساری لەدوو یاری لەسەر یەک کە یەکێکیان لە چامپیۆنزلیگ و ئەویتریان لە کالچیۆ بوو، دوو جار گۆڕانکاری بە کریستیانۆ کرد، ئەمەش ناڕەزایی یاریزانە پۆرتوگالییەکەی لێکەوتەوە و جێھێشتنی یاریگە.

Share on facebook
Facebook
Share on skype
Skype
Share on twitter
Twitter
Share on linkedin
LinkedIn
Share on email
Email
Share on print
Print
Share on telegram
Telegram

هه‌واڵی هاوشێوه‌

error: بابه‌ته‌كانی ئه‌م وێبسایته‌ پارێزراوه‌

ئۆفه‌ری فاست لینك بێ سنوور - پاکێجی بوگاتی پلەس

له‌كاتی پڕکردنەوەی باڵانس به‌ پاكێجی (69000) دینار ئه‌نته‌رنێتی بێ سنوور به‌ده‌ست بێنه‌، (به‌پێ یاسای به‌كارهێنان) بۆ هه‌ردوو خزمه‌تگوزاری (سمارت فۆن) و خزمه‌تگوزاری (MiFi)، وه‌هه‌روه‌ها (Viber & WhatsApp) به‌خۆراییه بۆ خزمه‌تگوزاری سمارت فۆن‌.