كانونی یه‌كه‌م 11, 2019 9:49 AIM:

مێسی هۆکاری سەرکەوتنی بەرامبەر برازیل ئاشکرا کرد

لیۆنێل مێسی ئەستێرەی هەڵبژارەی ئەرجەنتین و یانەی بارسێلۆنا پاش سەركەوتنەكەیان دژی برازیل هۆكاری سەركەوتنەكەی ئاشكرا كرد و باسی دۆخی یارییەكەی كرد

مێسی پاش یارییەكە لە لێدوانێكدا بۆ ڕۆژنامەكان گوتی:لە سەرەتادا چەند پاسێكی هەڵەمان دا و تەركیزمان باش نەبوو،بەڵام گێمی دووەم ئاستێكی باشمان پاشمان پێشكەش كرد

مێسی:ئەو تاكتیكەی یاریمان پێ كرد بەرگرییەكی بەهێز بوو،كارێكی باشە كە دەتوانین بە چەند شێوازێك یاری بكەین

سەبارەت بەوەی دژی ئۆرۆگوای یاری دەكات یان نا؟ مێسی گوتی:ئەگەر ڕاهێنەر بیەوێت بەڵێ یاری دەكەم

سەبارەت بە بردنەوەیان دژی برازیل مێسی گوتی:بەرامبەر برازیل زیاتر هەست بە ململانێ دەكەیت وەك لە كاتەكانی پێشوو،كاتێك بردنەوە بەدەست دەهێنیت ئەوا لە سەرخۆ و بە ئارامی كار لەسەر داهاتوو دەكەیت

لە كۆتایدا مێسی گوتی:یارییەم بە شێوازێكی باش كۆتایی پێهێنا،بەڵام زۆر ماندوو بوین و زۆر ڕامان كرد لە یارییەكەدا،پێویستە ئەم كارە بكەیت بۆ ئەوەی براوە بیت دژی برازیل

Share on facebook
Facebook
Share on skype
Skype
Share on twitter
Twitter
Share on linkedin
LinkedIn
Share on email
Email
Share on print
Print
Share on telegram
Telegram

هه‌واڵی هاوشێوه‌

error: بابه‌ته‌كانی ئه‌م وێبسایته‌ پارێزراوه‌

ئۆفه‌ری فاست لینك بێ سنوور - پاکێجی بوگاتی پلەس

له‌كاتی پڕکردنەوەی باڵانس به‌ پاكێجی (69000) دینار ئه‌نته‌رنێتی بێ سنوور به‌ده‌ست بێنه‌، (به‌پێ یاسای به‌كارهێنان) بۆ هه‌ردوو خزمه‌تگوزاری (سمارت فۆن) و خزمه‌تگوزاری (MiFi)، وه‌هه‌روه‌ها (Viber & WhatsApp) به‌خۆراییه بۆ خزمه‌تگوزاری سمارت فۆن‌.