کلوب دوای شکەستەکەیان چی وت؟

یۆرگن کلۆپی راهێنەری لیڤەرپوڵ شکستی یانەکەى بۆ بێ چانسی دەگێڕێتەوەو رازیە لەو پێگەیەی کە یانەکەى لەخولی ئینگلتەرا تیایەتی

پاش ئەوەى لیڤەرپوڵ بە گۆڵێک بەرامبەر  بە دوو گۆڵ بە مانچستەر سیتی دۆرا، یۆرگن کلۆپی راهێنەری لیڤەرپوڵ بەشداری کۆنفرانسێکی رۆژنامەنوسی کرد

کلۆپ دوپاتیکردەوە کە یارییەکی قورسیان ئەنجامداوەو لە سەرەتاوە بەخت لەگەڵیان نەبوە

ئاماژەى بەوەشدا کە دەبوو کۆمپانی کارتی سوری بەرودا بەرزبکرایەتەوە

لە بەشێکی تری قسەکانیدا راهێنەرەکەى لیڤەرپوڵ دوپاتیکردەوە کە ئەوان ئێستا بە جیاوازی چوار خاڵ لەگەڵ مانچستەر سیتی پێشەنگی ریزبەندی خولی ئینگلتەرایان گرتوە و بەوەش دەبێت دڵخۆش بن

تەئکیدیشیی کردەوە کە ئامانجی سەرەکیان ئەوەیە لە پێشەنگی ریزبەندی خولەکە بمێننەوە.

 

سەرجەم وتەکانی کلۆپ
کلۆپ: یارییەکی قورس بوو ، هەردوو یانە رێزی یەکتریان گرت ، یاریی زۆر باشترمان لەم یارییەى ئەمرۆ ئەنجامداوە، چانسمان زۆر نەبوو ، هەندێ جار شیشی گۆڵ ئەنجامی یاریی دەگۆڕێت

 

کلۆپ: نازانم چۆن کۆمپانی کارتی سوری پێنەدرا ، چونکە سەڵاح خۆی و گۆڵچی دەمایەوە

 

کلۆپ: ئەگەر یەکێک پێی بوتمایە پاش 21 جەولە بە جیاوازی 4 خاڵ پێش مانچستەر سیتی دەکەوین پارەیەکی زۆرم دەدایە لە پاداشتی ئەو قسەیەى

 

کلۆپ: ئامانجمان ئەوەیە لە پێشەنگ بمێنینەوە

وەڵامێک بنووسە

هه‌واڵی هاوشێوه‌

error: بابه‌ته‌كانی ئه‌م وێبسایته‌ پارێزراوه‌
×
×

Cart