گواردیۆلا داوای ئەستێرەیەکی یانەی ڕیال مەدرید دەکات

 

 

هەڵکشانی تەمەنی داڤید سیلڤای ناوەڕاستکاری ئیسپانی و یانەی مانچێستەر سیتی ، پیپ گواردیۆلای ڕاهێنەری یانەکەی ناچار کردووە بەدوای شوێنگرەوەی یاریزانەکە بگەڕێت ، لەمێرکاتۆی زستانە یاریزانێکی نوێ بۆ شوێنەکەی بگوازێتەوە .

پێگەی (کالچیۆ مێرکاتۆ ) ئاشکرایکردووە کە ڕاهێنەرە ئیسپانیەکە داوای لەبەرپرسانی یانە ئینگلیزییەکە کردووە لەمێرکاتۆی زستانە ئیسکۆ ئالارکۆنی ناوەڕاستکاری یانەی ڕیال مەدریدی بهێننە ڕیزەکانی ستیزن .

 

(کالچیۆ مێرکاتۆ) ئەوەشی ئاشکرا کردووە پیپ پێی وایە ئیسکۆ لەگەڵ پلانەکانی گونجاوە و شوێنگرەوەیەکی باش دەبێت بۆ داڤید سیلڤا کە ئەمەی دووەمیان هاوینی داهاتوو گرێبەستەکەی لەگەڵ ستیزن کۆتایی دێت .

بەپێی زانیارییەکانی ئەم ڕۆنامە ئیتاڵییە بێت کارگێڕی یانەی مانچێستەر سیتی بڕی 40 ملیۆن یۆرۆی ئامادەکردووە بۆ گواستنەوەی ئیسکۆ ئالارکۆنی 27 ساڵان چاوەڕێی وەڵامی بەرپرسانی یانە مەدریدییەکە دەکەن .

جێی باسە یانە ئینگلیزییەکە دەیەوێت ناڕەحەتی ئیسکۆ لەسەر کوورسی یەدەگی یانەی شاهانە بقۆزێتەوە و یاریزانەکە بگوازنەوە یاریگەی ئیتیحاد .

Share on facebook
Facebook
Share on skype
Skype
Share on twitter
Twitter
Share on linkedin
LinkedIn
Share on email
Email
Share on print
Print
Share on telegram
Telegram

هه‌واڵی هاوشێوه‌

error: بابه‌ته‌كانی ئه‌م وێبسایته‌ پارێزراوه‌

ئۆفه‌ری فاست لینك بێ سنوور - پاكێجی فێراری پلەس

له‌كاتی پڕکردنەوەی باڵانس به‌ پاكێجی (69000) دینار ئه‌نته‌رنێتی بێ سنوور به‌ده‌ست بێنه‌، (به‌پێ یاسای به‌كارهێنان) بۆ هه‌ردوو خزمه‌تگوزاری (سمارت فۆن) و خزمه‌تگوزاری (MiFi)، وه‌هه‌روه‌ها (Viber & WhatsApp) به‌خۆراییه بۆ خزمه‌تگوزاری سمارت فۆن‌.