كانونی یه‌كه‌م 11, 2019 9:47 AIM:

کۆنتی هەڕەشەی کوشتنی لێ دەکرێت

هه‌ڕه‌شه‌ی كوشتن له‌ ئانتۆنیۆ كۆنتی راهێنه‌ری یانه‌ی ئینته‌رمیلانی ئیتاڵی كراوه‌ و ئه‌ویش پۆلیسی لێ ئاگه‌داركردۆتەوه‌.

رۆژنامه‌ی كۆرێری دێلۆ سێرای ئیتاڵی ئاشکرای کرد‌، کە ئەنتۆنی كۆنتی له‌لایه‌ن کەسێکی نه‌ناسراو پۆستێكی پێگه‌یشتووه‌ و‌ هه‌ڕه‌شه‌ی كوشتنی لێكراوه‌، ھاوکات لەناو نامەکەشدا فیشه‌كێكی تێدایه‌.

رۆژنامەکە ئاماژەشی بەوەدا، كۆنتی پۆلیسی له‌و بابه‌ته‌ ئاگه‌داركردۆتەوه‌، بۆیە پۆلیس تیمێکی پاسەوانی له‌ به‌رده‌م ماڵه‌كه‌ی و له‌ شوێنی مه‌شقه‌كانی یانه‌ی نیراتزۆری داناوه‌.

بەپێی رۆژنامەکە، تا ئێستا هه‌وڵه‌كانی پۆلیس ‌ بۆ دۆزینەوەی ئه‌و كه‌سە‌ شکستی ھێناوە.

رۆژنامەکە باسی لەوەش کردووە‌، كه‌ ئه‌گه‌ری هه‌یه‌ ئه‌و هه‌ڕه‌شه‌یه‌ گاڵته‌كردن بێت، یان نامه‌ی توڕه‌یی هانده‌رێكی یانه‌ی یوڤێنتۆس بێت.

پێشتریش ئەم جۆرە ھەرەشانە لە ئیتاڵیا روویداوە و یەکەم جار ھەڕەشە لە راھێنەرێک بکرێت.

Share on facebook
Facebook
Share on skype
Skype
Share on twitter
Twitter
Share on linkedin
LinkedIn
Share on email
Email
Share on print
Print
Share on telegram
Telegram

هه‌واڵی هاوشێوه‌

error: بابه‌ته‌كانی ئه‌م وێبسایته‌ پارێزراوه‌

ئۆفه‌ری فاست لینك بێ سنوور - پاکێجی بوگاتی پلەس

له‌كاتی پڕکردنەوەی باڵانس به‌ پاكێجی (69000) دینار ئه‌نته‌رنێتی بێ سنوور به‌ده‌ست بێنه‌، (به‌پێ یاسای به‌كارهێنان) بۆ هه‌ردوو خزمه‌تگوزاری (سمارت فۆن) و خزمه‌تگوزاری (MiFi)، وه‌هه‌روه‌ها (Viber & WhatsApp) به‌خۆراییه بۆ خزمه‌تگوزاری سمارت فۆن‌.