رۆجێ فێدرێر ماڵئاوایى لە جامى ئوسترالیاى کراوە کرد

لە جامى ئوسترالیاى کراوە، رۆجێ فێدرێر بە ستیفانۆس تسیتسیپاس دۆڕا و ماڵئاوایى لە جامەکە کرد.

لە قۆناغى چوارەمى جامى ئوسترالیاى کراوە بۆ تێنسى سەر زەوى، کە لە شارى مێلبۆرن بەڕێوەدەچێت، رۆجێ فێدرێرى سویسرى بەرامبەر ستیفانۆس تسیتسیپاسى یۆنانى یاریکرد.

لە ئەنجامێکى چاوەڕوان نەکراودا، فێدرێرى ٣٧ ساڵ، بە کۆمەڵەیەک بەرامبەر بە سێ کۆمەڵە یارییەکەى دۆڕاند و ئەنجامى کۆمەڵەکانیش حەوت بە شەش و شەش بە حەوت و پێنج بە حەوت و شەش بە حەوت گێم بوو.

بەمەش، فێدرێر خاوەنى پلەى سێیەمى ریزبەندى باشترین یاریزانانى تێنسى جیهان، ماڵئاوایى لە پاڵەوانێتییەکە کرد و تسیتسیپاسیش سەرکەوتنى بۆ قۆناغى چارەکى کۆتایى بەدەستهێنا.

 

وەڵامێک بنووسە

هه‌واڵی هاوشێوه‌

error: بابه‌ته‌كانی ئه‌م وێبسایته‌ پارێزراوه‌
×
×

Cart