فیدڕاسیۆنی تۆپی پێی ئەرجێنتینا ئاشکرای کرد کە یارییە دۆستانەکەی نێوان ئارجێنتینا و ئۆروگوای لە تەل ئەبیب لەکاتی خۆیدا ئەنجامدەدرێت.
بڕیارە لە 18ى ئەم مانگە( دووشەممەی داھاتوو) لە تەل ئەبیبى پایتەختى ئیسرائیل یارى دۆستانە نێوان ئەرجێنتینا و ئۆروگواى بەڕێوەبچیت.
بەھۆی بارگژی و پێکدادانەکان نێوان سوپای ئیسرائیل و فەڵەستینییەکان ومەترسی لەسەر ھەردوو ھەڵبژاردە داوا دەکرا ئەم یارییە ھەڵبوەشێتەوە، بەڵام دوای راگەیاندنی ئاگربەست نێوان لایەنە شەرکەرەکان یارییەکە ھەڵنەوەشێندرایەوە.
پێشتریش، داوا لە هەردوو ئەستێرە لیۆنیل مێسى ئەرجێنتینایی و لویس سوارێزى ئۆرگوایی کرا کە یارى دۆستانەى نێوان هەلبژاردەکانیان ئەنجام نەدرێت.
ھاوکات، چالاکوانانى لایەنگر لە مەسەلەى فڵەستین داوایان کرد، فشارێک بخرێتە سەر هەردوو ئەستێرە مێسى و سوارێز بەمەبەستى هەڵوەشاندنەوە و رەتکردنەوەى یارییەکە و لەکاتى راهێنانەکانى یانەى بارسێلۆنا ئەم چالاکوانانە، پەیامێکیان ئاراستەى هەردوو ئەستیرە کرد و داوایان کرد کە ئەوان کاتیان لەبەردەمە و دەتوانن چوونیان بۆ تەل ئەبیب رەت بکەنەوە، نەهێڵن بەکاریان بھێنن بۆ پەردەپۆشکردنى ئەو تاوانانەى کە دژى فڵەستینییەکان ئەنجام دەدرێ.
ئەمەو پێشتر بەهۆى فشارێکى زۆرەوە یارییەکى دۆستانە لە ساڵى 2018 نێوان ئارجێنتینا و ئیسرائیل هەڵوەشایەوە.