هۆکاری فرۆشتنی رۆناڵدۆ ئاشکرا بوو

ریاڵ مەدرید بەهۆى قەیرانى داراییەوە بە ١٠٠ ملیۆن یۆرۆ دەستبەردارى کریستیانۆ رۆناڵدۆ بووە بۆ یۆڤانتۆس.

رۆژنامەى تیلیگرافى بەریتانى بڵاویکردووەتەوە، هۆکارى سەرەکى فرۆشتنى رۆناڵدۆى پورتوگالى لەلایەن ریاڵ مەدریدى ئیسپانییەوە بە یۆڤانتۆسى ئیتاڵى لە هاوینى رابردوودا، قەیرانى دارایی بووە.

رۆژنامەکە ئاماژەى بەوە کردووە، فلۆرنتینۆ پێرێزى سەرۆکى یانە مەدریدیەکە بۆ یارمەتیدانى یانەکەى دەستبەردارى رۆناڵدۆ بووە بۆ دەستکەوتنى داهاتى زیاتر، تا لە قەیرانى دارایى رزگارى بێت، کە لە هاوینى ٢٠١٨دا بەسەر یانەکەدا هاتووە.

روونیکردووەتەوە، فرۆشتنى هێرشبەرە پورتوگالیەکە بۆ دەستکەوتنى داهاتى زیاتر و قەرەبووکردنەوەى قەیرانى دارایى بووە، کە ئەوکات پێش رۆشتنى رۆناڵدۆ زیانەکانى یانەکە ٨٧ ملیۆن یۆرۆ بووە، لە بەرامبەر ٤٣ ملیۆن یۆرۆ داهاتدا، کە ئەمەش زیانى لە ریاڵ مەدرید دەدات.

وەڵامێک بنووسە

هه‌واڵی هاوشێوه‌

error: بابه‌ته‌كانی ئه‌م وێبسایته‌ پارێزراوه‌
×
×

Cart