واندا نارا : ئیکاردی لەسەدا سەد لە ئینتەرمیلان دەمێنێتەوە

خێزانەکەى ئیکاردی تەئکیدی کردەوە هێرشبەرە ئەرجەنتینیەکە لە ئینتەرمیلان دەمێنێتەوە.

واندا نارا خێزانی ئیکاردی کە لە هەمان کاتدا بەڕێوەبەری کارەکانییەتی، ئاشکرایکرد، لەسەدا سەد هێرشبەرە ئەرجەنتینیەکە لە یانەى ئینتەرمیلان دەمێنێتەوە.
وتیشی: ئیکاردی دڵخۆشە لە یانەى ئینتەرمیلان و دەیەوێت تا کۆتایی ژیانی وەرزشی لەو یانەیە بمێنێتەوە.
سەرەراى ئەوقسانە بەڵام خێزانەکەى بەدوری نەزانی لەداهاتودا پەیوەندی بە یەکێک لە یانەکانی ئیسپانیاوە بکات.
ئاماژەى بەوەشدا کە ئەوان بەهیچ شێوەیەک مەرج و بیانویان بۆ ئیدارەى ئینتەرمیلان دانەناوەو دەیانەوێت بە زوترین کات کێشەکان چارەسەر بکەن و پروپاگەندەکان کۆتایی پێبهێنن.

وەڵامێک بنووسە

هه‌واڵی هاوشێوه‌

error: بابه‌ته‌كانی ئه‌م وێبسایته‌ پارێزراوه‌
×
×

Cart