ئایار 27, 2020 2:54 AIM:

دیمبلی هەمووانی سەرسام کردووە

دوای ئەوەی تەواوی رۆژنامەکانی کەتەلۆنیا و ئیسپانیا چەند هەفتتەیەک بەرگی یەکەمی رۆژنامەکانیان وێنەی دیمبلی بوو، بە هۆی ئەوەی ئەو یاریزانە لە مەشقەکانی یانەکەی دوا دەکەوت بە شێوەیەک ڤالڤێردی بێ هیوا بوو لە ئاستی ئەو یاریزانە، بەڵام لە ئێستادا دیمبلی تەواو گۆڕانکاری بەسەر هاتووە لە ئێستادا یەکێکە لە یاریزانە سەرەکیەکانی یانەکە
رۆژنامەی مۆندۆ دیپەرتیڤۆ بڵاوی کردۆتەوە، دیمبلی لە هەر 101 خولەکێک بەشداری گۆڵێکی یانەکەی کردووە، لە کۆی 24 یاریدا بەشداری 19 گۆڵی یانەکەی کردووە، 12 گۆڵی تۆمار کردووە، 7 گۆڵیشی بۆ هاوڕێکانی درووست کردووە، تاکە یاریزانی یانەکەیە لە هەر چوار پاڵەوانیەتی ئەمساڵ کە بەرسا بەشداری تێدا کردووە گۆڵی تۆمار کردووە، جامی شا، لالیگا، چامپیۆنزلیگ، جامی سوپەری ئیسپانیا،
مۆندۆ باسی لەوە کردووە دیمبلی دووبارە شوێنی نەیماڕی پڕ کردۆتەوە، لە ئێستادا شوێنی کۆتینهۆ نەماوە لە پێکهاتەی سەرەکی یانەکە، ڤالڤێردی دووبارە متمانەی تەواوی بەو یاریزانە هەیە بۆ یاریەکان
دیمبلی لە سەرەتایی وەرز بە هۆی دوا کەوتن لە مەشقەکانی یانەکەی و سەرپێچی کردنی یاساکان نزیک بوو لەوەی یانەکە جێبێڵیت، بە هۆی ئەوەی یانەکە ئاگاداری کردنەوەی کۆتایی پێ دا بوو، بەڵام لە ئێستادا گۆڕانکاری تەواوی لە خۆیدا کردووە بە شێوەیەکی دروست بەشداری مەشقەکان دەکات و ئاستێکی بەرز لە یاریەکان پێشکەش دەکات لە دواین یاریی توانی دوو گۆڵ بۆ یانەکەی تۆمار بکات سەری بخات بۆ قۆناخی هەشتی جامی شای ئیسپانیا
Share on facebook
Facebook
Share on skype
Skype
Share on twitter
Twitter
Share on linkedin
LinkedIn
Share on email
Email
Share on print
Print
Share on telegram
Telegram

هه‌واڵی هاوشێوه‌

error: بابه‌ته‌كانی ئه‌م وێبسایته‌ پارێزراوه‌

ئۆفه‌ری فاست لینك بێ سنوور - پاكێجی فێراری پلەس

له‌كاتی پڕکردنەوەی باڵانس به‌ پاكێجی (69000) دینار ئه‌نته‌رنێتی بێ سنوور به‌ده‌ست بێنه‌، (به‌پێ یاسای به‌كارهێنان) بۆ هه‌ردوو خزمه‌تگوزاری (سمارت فۆن) و خزمه‌تگوزاری (MiFi)، وه‌هه‌روه‌ها (Viber & WhatsApp) به‌خۆراییه بۆ خزمه‌تگوزاری سمارت فۆن‌.