كانونی یه‌كه‌م 11, 2019 9:46 AIM:

ڕۆناڵدۆ پەیامێکی بۆ بەرپرسانی یانەی یوڤێنتۆس نارد

 

 

کریستیانۆ ڕۆناڵدۆی پۆرتوگالی و ئەستێرەی یانەی یوڤێنتۆسی ئیتاڵی لەڕێگەیەی بڵاوکردنەوەی چەند وێنەیەک لەلاپەڕەی تایبەتی خۆی لە “ئینستاگرام” پەیامێک ئاراستەی یانەی یوڤێنتۆس دەکات .

لەدوو یاری ڕابردووی یانەکەی ماوریزیۆ ساری ڕاهێنەری یوڤێنتۆس گۆڕانکاری بەڕۆناڵدۆ کرد بەبیانوی ئەوەی یاریزانەکە ئازاری هەیە لە ئەژنۆیدا ،هەروەها یانەکەش ڕایگەیاندبوو کە ئەو یاریزانە بۆ ماوەی دوو هەفتە لەیاریگەکان دادەبڕێ بەهۆی پێکان  بەڵام کریستیانۆ بەبڵاوکردنەوەی چەند وێنەیەک کە دەیسەلمێنێت هیچ کێشەیەکی نییە وەڵامی ساری ڕاهێنەر و بەرپرسانی یوڤێنتۆسی  دایەوە .

 


ڕۆناڵدۆ لەستۆری “ئینستاگرام”ـەکەی چەند وێنەیەکی داناوە لەمەشق و ڕاهێنانی هەڵبژاردەی پۆرتوگال لەسەری نووسیوە “من گەڕامەوە” .

تۆڕی “کالچیۆ مێرکاتۆ”ـی ئیتاڵی ئاماژەی بۆ ئەوەکردووە کە مەبەستی ڕۆناڵدۆ لەم وێنەیە پەیامێکە بۆ بەرپرسانی یانەی یوڤێنتۆس کە ئەو لەڕووی جەستەیەوە بەتەواوی ئامادەیە و ساری ڕاهێنەر لەدوو یاری ڕابردوو زوڵمی لەیاریزانەکە کردووە .

Share on facebook
Facebook
Share on skype
Skype
Share on twitter
Twitter
Share on linkedin
LinkedIn
Share on email
Email
Share on print
Print
Share on telegram
Telegram

هه‌واڵی هاوشێوه‌

error: بابه‌ته‌كانی ئه‌م وێبسایته‌ پارێزراوه‌

ئۆفه‌ری فاست لینك بێ سنوور - پاکێجی بوگاتی پلەس

له‌كاتی پڕکردنەوەی باڵانس به‌ پاكێجی (69000) دینار ئه‌نته‌رنێتی بێ سنوور به‌ده‌ست بێنه‌، (به‌پێ یاسای به‌كارهێنان) بۆ هه‌ردوو خزمه‌تگوزاری (سمارت فۆن) و خزمه‌تگوزاری (MiFi)، وه‌هه‌روه‌ها (Viber & WhatsApp) به‌خۆراییه بۆ خزمه‌تگوزاری سمارت فۆن‌.