هازارد روو لە ریال مەدرید دەکات

راپۆرتە هەواڵیەکانی ئیسپانیا داهاتووی ئەستێرەکەی بەلجیکا هازارد بڵاو دەکەنەوە لەگەڵ چێڵسی، کاتی رۆیشتنی ئەو یاریزانە لە یانەی لەندەنیەکە بۆ ریال مەدرید ئاشکرا دەکەن
بە گوێرەی رۆژنامەی مارکای مەدریدی، هازارد بڕیاری داوە لەگەڵ چێڵسی  بەردەوام بێت تا کۆتایی ئەم وەرزە، دواتر بە پێی دەستەوارەیەک ڕوو لە یانەی شاهانەی مەدرید بکات، هازرادی تەمەن 28 ساڵان تا 18 مانگی تر دەستەوارەی لەگەڵ یانەکەی ماوە، ڕەتی کردۆتەوە لە مانگی یەک یانەکەی جیبێڵێت
دەربارەی نرخی دەستەوارەکەی مارکا بڵاوی کردۆتەوە، چێڵسی داوای 100 ملیۆن یۆرۆ دەکات لە ریال مەدرید لە بەرامبەر دەستبەردار بوون لە ئەستێرەی یانەکەی ئیدن هازارد
هازارد لە وەرزی ئەمساڵ لەگەڵ چێڵسی لە 22 یاریی بەشداری کردووە بەشداری 20 گۆڵی کردووە، 10 گۆڵی تۆمار کردووە 10 گۆڵی دروست کردووە

وەڵامێک بنووسە

هه‌واڵی هاوشێوه‌

error: بابه‌ته‌كانی ئه‌م وێبسایته‌ پارێزراوه‌
×
×

Cart