كانونی دووه‌م 21, 2020 6:09 AIM:

وێستگەی داهاتووی گواردیۆلا ئاشکرا بوو

 

 

ڕاپۆرتە ڕۆژنامەوانییەکانی ئەوروپا وێستگەی داهاتووی پیپ گواردیۆلای ئیسپانی ڕاهێنەری یانەی مانچێستەر سیتی ئینگلیزی ئاشکرا دەکەن .

ڕۆژنامەی “بێڵد”ـی ئەڵمانی ئەوەی ئاشکرا کردووە کە کارگێڕی یانەی بایرن میونشن ـی ئەڵمانی لیستی ئەو ڕاهێنەرانەی بڵاوکردۆتەوە کە ئامانجیانە بیکەنە شوێنگرەوەی نیکۆ کۆڤاچ ـی لەکارلادراو ، ناوی پیپ گواردیۆلای ڕاهێنەری پێشووتری یانەکەش لەسەرووی لیستەکەدایە .

لەئەگەری نەگەڕانەوەی گواردیۆلا بۆ بایرن ئەوا یانەکە پەنا بۆیەکێک لە ئێریک تین هاگی ڕاهێنەری ئەیاکس ئەمێستردام یان تۆماس تۆخێلـی ڕاهێنەری پاریس سانجێرمان دەبات .

ڕاهێنەرە کەتەلۆنیەکە ساڵی 2013 تا 2016 ڕاهێنەری یانەکەی هەرێمی باڤاریا بـوو توانی لەگەڵ ئەو یانەیە سێ ناسناوی بۆندسلیگا و جامێکی ئەڵمانیا و جامێکی سوپەری ئەوروپی ، جامی جیهانی یانەکانی بەدەستهێناوە .

جێی باسە بەرپرسانی یانەکە چاوەڕێی گواردیۆلا دەکەن تا هاوینی داهاتوو دوای کۆتایی هاتنی بۆندەکەی لەگەڵ مانچێستەر سیتی ئەوا هەوڵی گەڕانەوەی بۆ ڕاهێنەرایەتی یانەکە دەدەن .

Share on facebook
Facebook
Share on skype
Skype
Share on twitter
Twitter
Share on linkedin
LinkedIn
Share on email
Email
Share on print
Print
Share on telegram
Telegram

هه‌واڵی هاوشێوه‌

error: بابه‌ته‌كانی ئه‌م وێبسایته‌ پارێزراوه‌

ئۆفه‌ری فاست لینك بێ سنوور - پاکێجی بوگاتی پلەس

له‌كاتی پڕکردنەوەی باڵانس به‌ پاكێجی (69000) دینار ئه‌نته‌رنێتی بێ سنوور به‌ده‌ست بێنه‌، (به‌پێ یاسای به‌كارهێنان) بۆ هه‌ردوو خزمه‌تگوزاری (سمارت فۆن) و خزمه‌تگوزاری (MiFi)، وه‌هه‌روه‌ها (Viber & WhatsApp) به‌خۆراییه بۆ خزمه‌تگوزاری سمارت فۆن‌.