ئەوەی نەیمار کردویەتی 45 ساڵە نەکراوە

لە یاریی دوێنێ شەوی نێوان پاریس سانجێرمان و جانجۆن لە خولی فەرەنسی نێیمار جۆنیۆر توانی دوو گۆڵ لە یاریەکە
تۆمار بکات، بە تۆمار کردنی دوو گۆڵی یاریەکە توانی دوو ریکۆرد لە ژیانی وەرزشی خۆی تۆمار بکات
رۆژنامەی لیکیپی فەرەنسی لە ژمارەی ئەمرۆ بڵاوی کردۆتەوە، نەیمار بە تۆمار کردنی دوو گۆڵ لە یاریەکەی بەرامبەر جانجۆن توانی ژمارەی گۆڵەکانی لە خولەکانی ئەوروپا  بۆ 100 گۆڵ بەرز بکاتەوە، نێیمار لەگەڵ بارسێلۆنا 68 گۆڵی تۆمار کردبوو، لەگەڵ یانەی پاریسیەکەش لە وەرزێک و نیو توانیویەتی 32 گۆڵ لە لیگا وەن تۆمار بکات
جگە لەم ریکۆردە نێیمار ژمارەیەکی تری پیوانەیی تۆمار کردووە کە 45 سالە لە لیگا وەنی فەرەنسی  تۆمار نەکراوە، ئەویش تۆمار کردنی 32 گۆڵە لە  33 یاریی خولەکە، بە پێی سایتی ئۆپتا بۆ ئامار ئەم ژمارەیە خێراترین ژمارەیە بۆ یاریزانێکی خولی فەڕەنسی بەو ژمارەیە یاریە بگاتە ئەم ڕێژە گۆڵە لە دواین 45 ساڵی رابردوو
نەیمار هاوینی 2017 لە بارسێلۆنا بە گرێبەستیکی گرانبەها کە نرخەکەی 222 ملیۆن یۆرۆ بوو پەیوەندی بە پاریس سانجێرمان کرد، بووە گرانترین یاریزانی مێژووی تۆپی پێ

وەڵامێک بنووسە

هه‌واڵی هاوشێوه‌

error: بابه‌ته‌كانی ئه‌م وێبسایته‌ پارێزراوه‌
×
×

Cart