فلۆرینتینۆ پێرێز به‌ بڕی 400 ملیۆن یۆرۆ، یاریزانێك ده‌گوازێته‌وه‌ ریال مه‌درید

دووباره‌ ڕیال مه‌درید گه‌ڕاوه‌ بۆ گرنگیدان به‌ كیلیان مباپێی فه‌ڕه‌نسی و یانه‌ی پاریس سانجێرمان، دوای ئه‌وه‌ی وه‌رزی ڕابردوو شكستی هێنا له‌ گواستنه‌وه‌ی ئه‌م یاریزانه‌، به‌ڵام رۆژنامه‌كان باس له‌ گرێبه‌ستێكی خه‌یالی ریال مه‌درید ده‌كه‌ن بۆ ئه‌م یاریزانه‌،

هه‌ردوو ڕۆژنامه‌ی لی پاریساین و پێگه‌ی كالچۆ مێركاتۆ بڵاویان كردۆته‌وه‌ ریال مه‌درید ئاماده‌یه‌ گرێبه‌ستێكی خه‌یالی و باوه‌ڕ پێ نه‌كراو به‌ بڕی 400 ملیۆن یۆرۆ بۆ كڕینی كیلیان مباپێی فه‌ڕه‌نسی 20 ساڵان پێشكه‌شی پاریس سانجێرمان بكات، هه‌ردوو سه‌رچاوه‌ باسیان له‌وه‌ كردووه‌ پێرێز خه‌ونی گواستنه‌وه‌ی ئه‌و یاریزانه‌یه‌ دوای ئه‌وه‌ی زێدان وه‌رزی ڕابردوو پێداگر بوو له‌وه‌ی ئه‌و یاریزانه‌ی بۆ بگوازنه‌وه‌، به‌ڵام دواجار گرێبه‌سته‌كه‌ ئه‌نجام نه‌درا و یاریزانه‌كه‌ له‌ پاریس مایه‌وه‌

له‌ لایه‌كی تره‌وه‌ ڕۆژنامه‌ی سپۆرت بڵاوی كردۆته‌وه‌، به‌ڕێوه‌به‌ری وه‌رزشی پاریس سانجێرمان لیۆناردۆ هه‌وڵ ده‌دات پێش ئه‌وه‌ی مباپێ به‌ گرێبه‌ستێكی خه‌یاڵی و به‌ 400 ملیۆن بفرۆشێت به‌ ریال مه‌درید، ئه‌و یاریزان ڤینسیۆس جۆنیۆر بگوازێته‌وه‌ یانه‌ فه‌ڕه‌نسیه‌كه‌، دوای ئه‌وه‌ی ئه‌م وه‌رزه‌ له‌ لایه‌ن زێدانه‌وه‌ كه‌متر گرنگی پێ ده‌درێت هاوشێوه‌ی وه‌رزی ڕابردوو له‌ یاریگایی سانتیاگۆ نادره‌وشێته‌وه‌

ئه‌گه‌ر ئه‌م گرێبه‌سته سه‌ربگرێت ئه‌وا مباپێ ده‌بێته‌ گرانترین یاریزان له‌ مێژووی تۆپی پێ پێش نێیماری هاوه‌ڕێی له‌ یانه‌كه‌ ده‌كه‌وێته‌وه‌، كه‌ به‌ 222 ملیۆن یۆرۆ له‌ بارسێلۆناوه‌ ڕووی كرده‌ یانه‌ی پاریس سانجێرمان، تا ئێستا گرانترین یاریزانی مێژووی تۆپی پێیه‌

Share on facebook
Facebook
Share on skype
Skype
Share on twitter
Twitter
Share on linkedin
LinkedIn
Share on email
Email
Share on print
Print
Share on telegram
Telegram

هه‌واڵی هاوشێوه‌

error: بابه‌ته‌كانی ئه‌م وێبسایته‌ پارێزراوه‌

ئۆفه‌ری فاست لینك بێ سنوور - پاکێجی بوگاتی پلەس

له‌كاتی پڕکردنەوەی باڵانس به‌ پاكێجی (69000) دینار ئه‌نته‌رنێتی بێ سنوور به‌ده‌ست بێنه‌، (به‌پێ یاسای به‌كارهێنان) بۆ هه‌ردوو خزمه‌تگوزاری (سمارت فۆن) و خزمه‌تگوزاری (MiFi)، وه‌هه‌روه‌ها (Viber & WhatsApp) به‌خۆراییه بۆ خزمه‌تگوزاری سمارت فۆن‌.