كانونی یه‌كه‌م 11, 2019 9:33 AIM:

پلانی مانچێستەر سیتی بۆ مێرکاتۆی زستانە ئاشکرا بوو

 

 

دوای دۆڕانی لەیاری لوتکەی خولی نایابی ئینگلیزی بەرامبەر یانەی لیڤەرپووڵ و دابەزینی بۆ پلەی چوارەمی ڕیزبەندییەکە ،یانەی مانچێستەر سیتی ناچارکرد بیر لەکۆمەڵێک گۆڕانکاری گرنگ بکاتەوە لەمێرکاتۆی زستانە .

 

ڕۆژنامەی “دەیلی مەیل”ـی بەڕیتانی ڕاپۆرتێکی بڵاوکردۆتەوە تێیدا ئاماژە بـۆ ئەوە دەکات کە گواردیۆلا بۆ ئەوەی یانەکەی لەڕکابەری یانەی لیڤەرپووڵ دانەبڕێت لەسەر ناسناوەکە داوای لەکارگێڕی یانەکە کردووە لەمێرکاتۆی زستانە سێ یاریزانی نوێی بۆ بگوازنەوە لەسێ هێڵی جیاوازدا.

بەپێی هەواڵی “دەیلی مەیل”بێت پیپ داوای یاریزانێکی دڵی بەرگری و شوێنگرەوەی داڤید سیلڤای ناوەڕاستکار و سێرجیۆ ئەگوێرۆ ـی هێرشبەرـی کردووە .

“دەیلی مەیل” ناوی ئەو یاریزانە نوێیانەی ئاشکرا نەکردووە کە ڕاهێنەری شین پۆشەکانی شاری مانچێستەر داوایکردوون ، تەنها ئاماژەی بۆ ئەوەی کردووە کە یانەکە بڕی 100 ملیۆن جونەی ئیستەرلینی تەرخانکردووە بۆ گواستنەوهی سێ یاریزانی نوێ .

جێی باسە یانەی مانچێستەر سیتی بەکۆکردنەوەی 25 خاڵ لەپلەی چوارەمی ڕیزبەندی پرێمەرلیگ دێت و نۆ خاڵ لە لیڤەرپووڵی پێشەنگ دوورە.

Share on facebook
Facebook
Share on skype
Skype
Share on twitter
Twitter
Share on linkedin
LinkedIn
Share on email
Email
Share on print
Print
Share on telegram
Telegram

هه‌واڵی هاوشێوه‌

error: بابه‌ته‌كانی ئه‌م وێبسایته‌ پارێزراوه‌

ئۆفه‌ری فاست لینك بێ سنوور - پاکێجی بوگاتی پلەس

له‌كاتی پڕکردنەوەی باڵانس به‌ پاكێجی (69000) دینار ئه‌نته‌رنێتی بێ سنوور به‌ده‌ست بێنه‌، (به‌پێ یاسای به‌كارهێنان) بۆ هه‌ردوو خزمه‌تگوزاری (سمارت فۆن) و خزمه‌تگوزاری (MiFi)، وه‌هه‌روه‌ها (Viber & WhatsApp) به‌خۆراییه بۆ خزمه‌تگوزاری سمارت فۆن‌.