جۆسێب ماریا بارتۆمیۆ سەرۆکی یانەی بارسێلۆنا کۆتایی بەو دەنگۆیانە ھێنا کە باس لەجێھێشتنی یانەی بارسێلۆنا لەلایەن لیۆنێل مێسی ئارجێنتینایی دەکات.
بارتۆمیۆ لە لێدوانێکیدا بۆ تۆڕی سکای سپۆرتسی ئیتاڵی گووتی” نوێ کردنەوەی گرێبەستەکەی مێسی ویستی ھەموومانە، بەتایبەتی ئەگەر لیۆ بیەوێت تا وازھێنان لە یاریکردن لەیانەکە بەردەوام بێت”.
بارتۆمیۆ بۆ تۆڕەکە زیاتر دەڵێت” لەکۆتاییدا ئەو بڕیارە ئەو دەیدات، کەی واز دەھێنێت، بەڵام ئەو پێش چەند ھەفتەیەک ئاماژەی بەوەدا کە دەیەوێت تا وازھێنانی کۆتایی لە یانەکە بمێنتەوە”.
بارتۆمیۆ گووتیشی” مێسی تا دوو وەرز یان سێ یان چوار یان پێنج لەگەڵمان دەمێنێت، ئەمە ھیچ گومانی تێدا نیە”.
مێسی 32 ساڵان لە ھاوینی 2021 کۆتایی بە گرێبەستەکەی دێت، ئیدارەی بلاوگرانا دەیەوێت بەزووترین کات بۆندەکەی نوێ بکاتەوە”.