كانونی یه‌كه‌م 11, 2019 9:45 AIM:

ئارسین فینگەر زانیاری نوێ لەبارەی گرێبەستکردن لەگەڵ مێسی ئاشکرا دەکات

ئاسین فینگەر راھێنەری پێشووی یانەی ئاڕسیناڵ زانیاریی نوێ لەبارەی گواستنەوە لیۆنێل مێسی ئارجێنتینایی بۆ یانەی گەنەرز ئاشکرا دەکات.

فینگەر لە لێدوانێکیدا بۆ کەناڵی بی ئێن سپۆرتسی قەتەری گووتی” پێش 15 ساڵ کاتێک مێسی لە تیپی دووەمی یانەی بارسا بوو، ھەوڵێکی زۆرمان دا بۆ ھێنانی بۆ ریزی یانە ئینگلیزییەکە”.

راھێنەرە ئەفسانەییەکەی تۆپ ھاوێژەکان زیاتر دەڵێت” ئێمە لەھەوڵ دابووین لە پاڵ مێسی، ھەر یەکە لە جێراردپیکێ و سیسک فابریگاس بگوازینەوە یانەکە، بەڵام تەنھا لەگەڵ فابریگاس سەرکەوتووبین”.

فینگەر ھۆکاری گرێبەست نەکردن لەگەڵ مێسی رووندەکاتەووە و دەڵێت” ئێمە وەک یانە زۆر لە لیۆنێل مێسی نزیک نەبووین بۆیە نەمانتوانی بیگوازینەوە یانەکە”.

ئارسین فینگەر لە ساڵی 2018 بەیەکجاری وازی لە ژیانی راھێنەرایەتی ھێنا دوای ئەوەی بۆ ماوەی 20 راھێنەرایەتی یانەی ئاڕسیناڵی کرد.

Share on facebook
Facebook
Share on skype
Skype
Share on twitter
Twitter
Share on linkedin
LinkedIn
Share on email
Email
Share on print
Print
Share on telegram
Telegram

هه‌واڵی هاوشێوه‌

error: بابه‌ته‌كانی ئه‌م وێبسایته‌ پارێزراوه‌

ئۆفه‌ری فاست لینك بێ سنوور - پاکێجی بوگاتی پلەس

له‌كاتی پڕکردنەوەی باڵانس به‌ پاكێجی (69000) دینار ئه‌نته‌رنێتی بێ سنوور به‌ده‌ست بێنه‌، (به‌پێ یاسای به‌كارهێنان) بۆ هه‌ردوو خزمه‌تگوزاری (سمارت فۆن) و خزمه‌تگوزاری (MiFi)، وه‌هه‌روه‌ها (Viber & WhatsApp) به‌خۆراییه بۆ خزمه‌تگوزاری سمارت فۆن‌.