كانونی یه‌كه‌م 11, 2019 9:48 AIM:

هاندەرانی ڕیال مەدرید داوایەکی سەیر لە ئەستێرەیەکی یانەکە دەکەن

 

ڕۆژنامەی “ئـاس”ـی نزیک لەیانەی ڕیال مەدرید ـی ئیسپانی داوایەکی هاندەرانی یانەکە بڵاودەکاتەوە کە ئەستێرەیەکی  یانەکـە کراوە .

ڕۆژنامەی “ئـاس”ـی ئیسپانی سەرژمێریەکی ئەنجامداوە تیایدا پرسیاری ئەوەی کردووە کە لەنێوان ڕامۆس بنزیما کامیان لێدانە سزاکانی یانەکە جێ بەجێ بکەن تیدا 11 هەزار کەس بەشداری کردووە 71% ـی هاندەران داوا دەکەن کەریم بن زیما لێدانە سزاکان جێ بەجێ بکات ، 29% دەنگیان بەڕامۆس داوە

 

ئەو داواکارییەی هاندەران لەکاتێکدایە کە دەیانەوێت کەریم بن زیما بەجێبەجێکردنی لێدانە سزاکان ڕێژەی گۆڵەکانی بەرزبکاتەوە بۆ ئەوەی ببێتە گۆڵکاری خولەکان،کە ئەم وەرزە 9 گۆڵی لەلالیگا تۆمارکردووە و 2 گۆڵی لەچامپیۆنز لیگ هەیە .

 

ئەم وەرزە 5 لێدانی سزا بۆ یانەی شاهانە هەژمار کراوە سێرجیۆ ڕامۆس سێ دانەی کردۆتە گۆڵ کەریم بنزیما ـش دوو دانەکەی دیکە گۆڵ کردووە .

Share on facebook
Facebook
Share on skype
Skype
Share on twitter
Twitter
Share on linkedin
LinkedIn
Share on email
Email
Share on print
Print
Share on telegram
Telegram

هه‌واڵی هاوشێوه‌

error: بابه‌ته‌كانی ئه‌م وێبسایته‌ پارێزراوه‌

ئۆفه‌ری فاست لینك بێ سنوور - پاکێجی بوگاتی پلەس

له‌كاتی پڕکردنەوەی باڵانس به‌ پاكێجی (69000) دینار ئه‌نته‌رنێتی بێ سنوور به‌ده‌ست بێنه‌، (به‌پێ یاسای به‌كارهێنان) بۆ هه‌ردوو خزمه‌تگوزاری (سمارت فۆن) و خزمه‌تگوزاری (MiFi)، وه‌هه‌روه‌ها (Viber & WhatsApp) به‌خۆراییه بۆ خزمه‌تگوزاری سمارت فۆن‌.