تشرینی دووه‌م 15, 2019 10:33 AIM:

ڤیدیۆ: ھیچ فڕۆکەیەک ناتوانێت بەسەر ماڵی مێسیدا بفڕێت

بابەتێک لەسەر لیۆنێل مێسی ئەستێرەی ئارجێنتینایی و یانەی بارسێلۆنا تۆڕە کۆمەڵایەتییەکانی تەنیوە و باس لەوە دەکات کە ماڵەکەی مێسی ھیچ فڕۆکەیەک بەسەریدا تێپەڕنابێت.

ماڵەکەی مێسی لە دووری 25 کلم لە سنووری شاری بارسێلۆناوە دوورە، بابەتی تێپەڕنەبوەنی ھیچ فڕۆکەیەک بەسەر ماڵەکەی، سەرۆکی یەکێک لە کۆمپانیاکانی فڕۆکەوانی باسی لێوەدەکات.

خافیێر سانچێز بۆ رۆژنامەی ئاس دەڵێت” بابەتی فڕینی فرۆکە بەسەر ماڵەکەی مێسی زۆر ئاڵۆزە و لەھەموە شوێنێکی دونیا ئەمە روونادات، چونکە ئەم بابەتە پەیوەندی بەخودی مێسی و نھێنییە تایبەتییەکانییەوە نیە کە خەڵک وای لێتێگەیشتوە، بەڵکو پەیوەندی بە ناوچەکەیەوە ھەیە”.

خافیێر زیاتر دەڵێت” ماڵی مێسی دەکەوێتە سنووری شارەوانی جافا، لەو شوێنە پارێزەرێکی تایبەت درووستکراوە بۆ ھەندێک لە ئاژەڵ و رووەکی دەگمەن کە مەترسی لەناوچوونی لەسەرە، بۆ ئەم مەبەستە رێگە بەھیچ فرۆکەیەک نادرێت لە ئاسمانی ئەو شوێنە کەلەھەمان کاتدا ماڵەکەی مێسیشی تێدا لەسەریدا بفڕێت، بەڵکو پێویستە فڕۆکەکان ئەوانەی دەچن بۆ فرۆکەخانەی ئەلبرت بەسەر دەریای ناوەڕست تێپەڕببن ئینجا لە فرۆکەی ناوبراو بنیشنەوە”.

بەم روونکردنەوەیە، ھەموو ئەو بۆچوونانە وەلا دەنرێت کە باس لە ھۆکاری تێپەڕنەبوونی فڕۆکە دەدات بەسەر ماڵەکەی مێسی.

Share on facebook
Facebook
Share on skype
Skype
Share on twitter
Twitter
Share on linkedin
LinkedIn
Share on email
Email
Share on print
Print
Share on telegram
Telegram

هه‌واڵی هاوشێوه‌

error: بابه‌ته‌كانی ئه‌م وێبسایته‌ پارێزراوه‌

ئۆفه‌ری فاست لینك بێ سنوور - پاکێجی بوگاتی پلەس

له‌كاتی پڕکردنەوەی باڵانس به‌ پاكێجی (69000) دینار ئه‌نته‌رنێتی بێ سنوور به‌ده‌ست بێنه‌، (به‌پێ یاسای به‌كارهێنان) بۆ هه‌ردوو خزمه‌تگوزاری (سمارت فۆن) و خزمه‌تگوزاری (MiFi)، وه‌هه‌روه‌ها (Viber & WhatsApp) به‌خۆراییه بۆ خزمه‌تگوزاری سمارت فۆن‌.