بەهۆی بەرزی باڵایەوە دەیەوێت ببێت خێر و بەرەکەت بۆ خێزانەکەی

کوڕێکی هەشت ساڵ درێژیەکەی نزیکەی دوو مەتر دەبێت و وەک درێژترین کەسی جیهاندەستنیشانکراوە لە تەمەنی خۆیدا، وەک خۆی دەڵێت هیوادارم دایک و باوکم سەربەرز بکەم بەوەی کە زیاتر درێژ ببم.
کاران سینگ ناوی ئەو کوڕەیەو کاتێک لەدایکبووە درێژییەکەی نزیکەی نیو مەتر زیاتر بووە، کێشیشی شەش  کیلۆگرام بووە، ئەمەش ژمارەیەک پێوانەیی جیهانیە، لە ئێستادا باڵای هێندەی پاڵەوانی پێشووی بۆکسێن “ولادێمیر کلیتسکۆ” دەبێت.
کاران خەڵکی ناوچەی میروتی هیندستانە، شیوەی لە دایکە تەمەن 33 ساڵەکەی دەچێت و ئەویش 2.1 مەتر باڵای بەرزەو یاریزانی باسکە بووە و بە باڵابەرزترین ژنی هیندستان دانراوە.
سانجای کە تەمەنی 41 ساڵەو باوکی کارانە، ئەویش بەهەمان شێوە باڵای بەرزە، بەڵام ئێستا بە رێژەیەکی زۆر کەم لە کوڕەکەی باڵای بەرزترە.
سانجای دەڵێت “پشکنینی تەندروستی بۆ کوڕەکەیان دەکەن و تائێستا تەندروستی زۆر باشە، بەڵام گەورەترین کێشەی کاران لە دۆزینەوەی جلوبەرگ و پێڵاودایە، کاتێک کە تەمەنی سێ ساڵ بووە جلی منداڵی تەمەن 10 ساڵی پۆشیوە، ئەمەش نەبووەتە هۆکارێک بۆ ئەوەی چێژ لە ژیانی ئاسایی خۆی نەبینێت”.
بالابەرزترین کوڕی جیهان دەشڵێت “دوای تەواوکردنی ئەرکی قوتابخانە، یاری لەگەڵ هاوڕێکانی دەکات، یاری باسکە لەگەڵ دایکی دەکات”. دایکی فێری باسکەی کردووە کاتێک تەمەنی پێنج ساڵ بووە، رشیگەیاندووە دەیەویت وەک دایک یاری بکات، بەڵام لەهەمان کاتدا حەزی بۆ زانستیش هەیە.
کاران دوو جار ناوی چووەتە کتێبی گینسەوە بۆ ریکۆردە جیهانیەکان، یەکەمیان بۆ ئەوەی گەورەترین منداڵی تازە لە دایکبوو بووە، دوومیش بۆ ئەوەی درێژترین منداڵی ساوا بووە.

وەڵامێک بنووسە

هه‌واڵی هاوشێوه‌

error: بابه‌ته‌كانی ئه‌م وێبسایته‌ پارێزراوه‌
×
×

Cart