تشرینی دووه‌م 15, 2019 10:33 AIM:

دواین لیستی گۆڵکارانی ساڵی 2019

 

 

لیستی گۆڵکارانی ساڵی 2019 بڵاوبویەوە ڕۆبێرت لیڤاندۆڤسکی پۆڵەندی و ئەستێرەی یانەی بایرن میونشن پێشەنگی گرتووە پێش هەردوو ئەستێرەکەی جیهان مێسی و ڕۆناڵدۆ کەوتووە .

لیڤاندۆسکی ئەمساڵ ژمارەیەکی پێوانەیەیی شکاندووە لەمێژووی ژیانی وەرزشیدا کەتوانیویەتی 39 گۆڵ تۆماربکات کە جگە لە مێسی و ڕۆناڵدۆ هیچ یاریزانێک نەگەیشتوەتە ئەم ژمارەیە گۆڵە ،بەهۆیەوە پێشەنگی گۆڵکارانی ساڵی 2019 ـی گرتووە .

لیۆنێل مێسی ئارجێنتینایی و ئەستێرەی یانەی بارسێلۆنای ئیسپانی لەپلەی دووەمدایە بەتۆمارکردنی 36 گۆڵ، لیۆ بەهۆی دابڕانی لەچەند یارییەکی یانەکەی بەهۆی پێکان نەیتوانیوە بگاتە هەمان ڕێژەی گۆڵکردنی لیڤاندۆڤسکی.

ئەوەی بۆتە سوپرایز لەناو لیستی 10 گۆڵکارانی 2019 ناوی کریستیانۆ ڕۆناڵدۆی پۆرتوگالی و ئەستێرەی یانەی یوڤێنتۆسی ئیتاڵی نییە،بەو پێیەی تەنها 18 گۆڵی تۆمارکردووە .

کێلیان مباپێ هێرشبەری یانەی پاریس سانجێرمان لەپلەی سێیەمی ڕیزبەندیەکەدا دێت بەتۆمارکردنی 31 گۆڵ ،سێرچیۆ ئاگوێرۆ ئارجێنتینایی لەپلەی چوارەم و کەریم بنزیمای هێرشبەری ڕیال مەدرید بە 28 گۆڵ پلەی پێنجەمی گرتووە .

Share on facebook
Facebook
Share on skype
Skype
Share on twitter
Twitter
Share on linkedin
LinkedIn
Share on email
Email
Share on print
Print
Share on telegram
Telegram

هه‌واڵی هاوشێوه‌

error: بابه‌ته‌كانی ئه‌م وێبسایته‌ پارێزراوه‌

ئۆفه‌ری فاست لینك بێ سنوور - پاکێجی بوگاتی پلەس

له‌كاتی پڕکردنەوەی باڵانس به‌ پاكێجی (69000) دینار ئه‌نته‌رنێتی بێ سنوور به‌ده‌ست بێنه‌، (به‌پێ یاسای به‌كارهێنان) بۆ هه‌ردوو خزمه‌تگوزاری (سمارت فۆن) و خزمه‌تگوزاری (MiFi)، وه‌هه‌روه‌ها (Viber & WhatsApp) به‌خۆراییه بۆ خزمه‌تگوزاری سمارت فۆن‌.