تشرینی دووه‌م 15, 2019 10:34 AIM:

یارییەکی دۆستانەی نێوان ئارجێنتینا و ئوروگوای کێشەی بۆ مێسی و سوارێز درووستکردووە

داوا دەکرێت لە هەردوو ئەستێرە لیۆنیل مێسى ئەرجێنتینایی و لویس سوارێزى ئۆرگوایی یارى دۆستانەى نێوان هەلبژاردەکانیان ئەنجام نەدرێت.

بڕیارە لە 18ى ئەم مانگە لە تەل ئەبیبى پایتەختى ئیسرائیل یارى دۆستانە نێوان ئەرجێنتینا و ئۆروگواى بەڕێوەبچیت.

بەپێى رۆژنامەى مارکاى ئیسپانى، چالاکوانانى لایەنگر لە مەسەلەى فڵەستین داوا دەکەن، فشارێک بخرێتە سەر هەردوو ئەستێرە مێسى و سوارێز بەمەبەستى هەڵوەشاندنەوە و رەتکردنەوەى یارییەکە.

رۆژنامەکە ئەوەشى خستە روو، لەکاتى راهێنانەکانى یانەى بارسێلۆنا ئەم چالاکوانانە، پەیامێکیان ئاراستەى هەردوو ئەستیرە کرد و داوا دەکەن کە ئەوان کاتیان لەبەردەمە و دەتوانن چوونیان بۆ تەل ئەبیب رەت بکەنەوە، نەهێڵن بەکارتان بهینن بۆ پەردەپۆشکردنى ئەو تاوانانەى کە دژى فڵەستینییەکان ئەنجام دەدرێ.

ئەمەو پێشتر بەهۆى فشارێکى زۆرەوە یارییەکى دۆستانە لە ساڵى 2018 نێوان ئارجێنتینا و ئیسرائیل هەڵوەشایەوە.

Share on facebook
Facebook
Share on skype
Skype
Share on twitter
Twitter
Share on linkedin
LinkedIn
Share on email
Email
Share on print
Print
Share on telegram
Telegram

هه‌واڵی هاوشێوه‌

error: بابه‌ته‌كانی ئه‌م وێبسایته‌ پارێزراوه‌

ئۆفه‌ری فاست لینك بێ سنوور - پاکێجی بوگاتی پلەس

له‌كاتی پڕکردنەوەی باڵانس به‌ پاكێجی (69000) دینار ئه‌نته‌رنێتی بێ سنوور به‌ده‌ست بێنه‌، (به‌پێ یاسای به‌كارهێنان) بۆ هه‌ردوو خزمه‌تگوزاری (سمارت فۆن) و خزمه‌تگوزاری (MiFi)، وه‌هه‌روه‌ها (Viber & WhatsApp) به‌خۆراییه بۆ خزمه‌تگوزاری سمارت فۆن‌.