لە کۆتایی نەیمار وەڵامی هەمووانی دایەوە

وێنه‌ی یاریزان نه‌یمار له‌گه‌ڵ باوكی
وێنه‌ی یاریزان نه‌یمار له‌گه‌ڵ باوكی

نێمار داسیلڤاى بەرازیلى و یاریزانى یانەى پاریس سانجێرمانى فەرەنسی لەبارەى دەنگۆى گەڕانەوەى بۆ یانەى بەرشەلۆنە هاتە دەنگ و باس لە داهاتووى خۆى لەگەڵ یانەکەى دەکات.

لەلێدوانێکیدا بۆ ڕۆژنامەى لیکیپی فەرەنسی نێیمار ووتى.. لەو کاتەوەى من وەک یاریزانێکى پیشەگەر ناوم دەرکردووە بەردەوام کۆمەڵێک پڕو پاگەندە لە بارەى منەوە بڵاو دەکرێتەوە، هەر لەسەرەتاوە کە چوومە بەرشە ئەم کارانە بەرامبەرم ئەنجامدرا، پاشان کە ئەو یانەیەشم جێهێشت هەمان شت دووبارە بۆوە، لە ئێستاشدا هەست دەکەم هەمان حاڵەت دووبارە دەبێتەوە، وە هیچ یەکێک لەو پڕو پاگەندانە ڕاست نین.

نێیمار وتیشى.. من لەگەل یانەکەم هەست بە ئاسودەى دەکەم و زۆریش دڵخۆشم، وە نیازى ئەوەم نیە ڕیزەکانى یانەکەم جێبهێڵم، هەرکاتێکیش ئەوە ڕوو بدات بە دڵنیاییەوە من شەرم ناکەم لە وتنى و هەرشتێک ڕووبدات لە بارەیەوە دەدوێم.

ماوەیەکى زۆرە لە ڕۆژنامە ئیسپانیەکانەوە دەنگۆى ئەوە بڵاو بۆتەوە کە ئەو یاریزانە بەرازیلە پەشیمانە لە جێهێشتنى یانەى بەرشەلۆنەو لە هەواڵى بەردەوامدایە بۆ ئەوەى بگەڕێتەوە یانەکەى پێشووى.

وەڵامێک بنووسە

هه‌واڵی هاوشێوه‌

error: بابه‌ته‌كانی ئه‌م وێبسایته‌ پارێزراوه‌
×
×

Cart